رووداوه‌كان خۆیان ده‌دوێن

بۆچوون / بیروڕا :: 16/07/2019

وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ

 
- گله‌یى بازنه‌یه‌كه‌ جوانییه‌كه‌ى له‌وه‌دایه‌ دایبخه‌یت.
- زوربه‌ى خه‌ونه‌كان له‌سه‌ر هه‌مان سه‌رین ده‌مرن كه‌ تیایدا له‌دایكبوون.
- بیركردن ئه‌وه‌یه‌ من بسووتێم و تۆش بسووتێیت.
- چۆنت بوێت وایه‌، دڕكه‌كه‌ له‌ژێر گوڵه‌كه‌دایه‌ یان گوڵه‌كه‌ له‌سه‌ر دڕكه‌كه‌یه‌.
- هاواره‌كانى كاتى منداڵبوون رێگرى له‌وه‌ ناكات دووباره‌ ببێته‌وه‌.
- منداڵیش وه‌كو ئاسمان ساف ده‌بێته‌وه‌ و باسى دوێنێ ئه‌كات.
- كه‌ ته‌وقه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م به‌ له‌پى ده‌ستم شتێك ده‌گوشم بێ كۆتاییه‌.
- جیهادى چه‌كداریى درۆیه‌كى گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ به‌ڵێنى به‌هه‌شتت پێ ده‌دات له‌كاتێكدا كه‌ ژیانت وێران ده‌كات.
- كاره‌ساته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌ندێك كه‌س خه‌وشه‌كانى خۆیان به‌ خه‌سڵه‌تى جوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
- هه‌ندێك كه‌س جه‌وهه‌رى ره‌وشتییان له‌ دواچركه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
- رێك وه‌كو پێشبڕكێى فتبۆڵێن.
- كه‌ى ئه‌و سندوقه‌ت پڕ ده‌بێت كه‌ لێى نووسراوه‌ بمرێت هاووڵاتى
- مه‌حاڵ كاتێك مه‌حاڵ ده‌بێت كه‌ به‌ مه‌حاڵى تێبگه‌ین.
- له‌ ململانێى ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ندێك كه‌س ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌وانى دیكه‌ هه‌ر ململانێكه‌.
- ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ى هه‌موو شتێك یان بیرده‌چێته‌وه‌ یان ده‌بێته‌ مایه‌ى پێكه‌نین.
- به‌جۆرێك بژى كه‌ ناچار نه‌بیت بیره‌وه‌رییه‌كانت بشاریته‌وه‌.
- ئێمه‌ كاتێك هه‌ڵه‌ى خه‌ڵكانى دیكه‌ ده‌بینین كه‌ زیان به‌ خۆمان ده‌گه‌یه‌نن.
- ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رمان مافى خۆیانه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێومان ببینن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure