بۆچى ترامپ بڕیارى لێدانى ئێرانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 3 هەفتە

نووسینى: عه‌لى ئه‌لعه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه‌: ئه‌لعه‌ره‌بى ئه‌لجه‌دید
كورتكردنه‌وه‌ و وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ


یه‌كه‌م: هۆكاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان 
1- واشینتۆن چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ى روسیا و ئیسرائیل و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات (رۆژانى 24 و 25ى ئه‌م مانگى حوزه‌یرانه‌) چونكه‌ واشینتۆن چاوه‌ڕێ ده‌كات روسیا واز له‌ پشتیوانیكردنى تاران بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر رێگه‌پێدانى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كه‌ هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ئۆكرانیا و ناوچه‌ى به‌ڵقاندا بسه‌پێنێت.
2- كۆبوونه‌وه‌ ئابوورییه‌كه‌ى به‌حره‌ین (رۆژانى 25 و 26ى ئه‌م مانگه‌) كه‌ ئه‌مریكا چاوه‌ڕێى زۆر ئه‌نجامى باشى لێ ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه‌ ناوى لێ نراوه‌ گرێبه‌ستى سه‌ده‌ و ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستین به‌ یه‌كجارى له‌ناوده‌برێت.
3- كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى 20 وڵاته‌ گه‌وره‌كه‌ى جیهان له‌ یابان (رۆژانه‌ى 28 و 29ى ئه‌م مانگه‌).
4- كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ پاریس (رۆژانى 25 و 26ى ئه‌م مانگه‌).
5- كۆبوونه‌وه‌ى په‌یمانى ناتۆ و نوێنه‌رانى وڵاتانى خۆرئاوا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ى سوریا (بڕۆكسل، رۆژى 28ى ئه‌م مانگه‌).
6- هه‌ڵمه‌تى خۆكاندید كردنه‌وه‌ى دۆناڵد ترامپ بۆ خوولى دووهه‌مى سه‌رۆكایه‌تى.
7- نه‌بوونى پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تیى له‌ بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا دژى ئێران.

دووهه‌م: هۆكاره‌ دوورمه‌وداكان:
1- سروشتى ده‌وڵه‌تى ئێران وه‌ك وڵاتێكى دێرین و خاوه‌ن شارستانیى كۆن و ژماره‌ى دانیشتووان و پانتاییه‌كى گه‌وره‌ و چه‌ندین سامانى سروشتى گرنگ.
2- جیاوازى ئێران له‌ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ واى كردووه‌ ببێته‌ جومگه‌یه‌كى گرنگ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى ناكۆكى و هاوسه‌نگییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا.
3- پێگه‌ى جیۆپۆلیتیكى گرنگى ئێران به‌تایبه‌ت له‌ ته‌نگه‌ى هورمز و ده‌ریاى عومان و ئۆقیانوسى هیندى و ده‌ریاى قه‌زوین. هه‌روه‌ها هاوسنووریى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و توركیا و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان و توركمانستان و ئه‌فغانستان و پاكستان.
4- نزیكى ئێران له‌ روسیاوه‌.
5- جێگره‌وه‌ى نه‌وتى عه‌ره‌بى و غازى روسییه‌.
6- ئێران وه‌كو روسیا و چین دوژمنى ستراتیجى ئه‌مریكا نییه‌. ناكۆكییه‌كه‌ى ئێستا په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تى تارانه‌وه‌ كه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا و هیچى تر.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure