بۆچی ترامپ گەمەكەی لەگەڵ ئێراندا دۆڕاند

بۆچوون / بیروڕا :: 25/06/2019

نووسینی: وەفیق ئەلسامەڕائیی
وەرگێڕانی: دواڕۆژ

1- چونكە ترامپ پیاوی شەڕ نییە. ئەگەر جەنگ هەڵبگیرسێنێت لە خوولی داهاتووی سەرۆكایەتیدا دەرناچێتەوە.
2- چونكە دەیەوێت هەموو شتێك بماشێتەوە بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئەنجوومەنی ئاساییشدا گۆشەگیر بووە و نەیاری زۆری بۆ دروست بووە.
3- چونكە لایەنی بەرامبەر رەگ و ریشەیەكی قووڵی هەیە لە ئەزموون و بناغەكانی سەركردایەتیدا.
4- هەروەها لەبەرئەوەی راوێژكارەكانی ترامپ نەشارەزا و بێ‌ ئەزمونن و لێدوانی زۆری هەندێكیان هیچ نهێنییەكی نەهێشتووەتەوە.
5- هەروەها چونكە هەندێك لە هەڵۆكانی ئیدارەی ئەمریكا وتیان ئێمە بەنیازی جەنگ نین بەڵكو تەنیا دەمانەوێت بیترسێنین بەم جۆرە مانۆرەكانیان بوو بە گەمەیەكی ئاشكراو لایەنی بەرامبەر كەوتە گاڵتەپێكردنیان.
6- لەبەرئەوەی رابەری ئێران هیچ شارەزا و سەركردەیەكی هەڵكەوتووی بەتەواوی خانەنشین نەكرد، بەڵكو لە بارەگاكەی خۆیدا كۆیكردنەوە و سوودی لە شارەزاییەكانیان وەرگرت و هیچ بوارێكی نەهێشتەوە بۆ دزەكردنی دەرەكیی.
7- هەروەها زوربەی هاوڕێكانی ترامپ لە كاربەدەستەكانی كەنداو پیاوی جەنگ نین و شارەزاییان نییە لە ستراتیجی جەنگدا.
8- عێراقیش تێگەیشتووە كە دوای تەواوبوونی جەنگی دژ بە ئێران سامانەكەی ئەم دەبێت بە ئامانج.
9- هەروەها چونكە ئەوەی كە ئێرانییەكان لە ناوچەكەدا دروستیان كردووە زۆر گەورەترە لە توانا و ئامادەیی هاوڕێكانی ترامپ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ئیسرائیلیشەوە.
10- هەروەها زۆر دەوڵەتی دیكە هەیە بۆ نموونە توركیا كە نەوتیشی نییە و كەچی بەردەوامە لە ژیان و گەشەكردندا و هیچ لە ئێرانیش یەكگرتووتر نییە.
11- هەروەها چونكە ئاكامەكانی جەنگێكی بەرفراوانی ئەمریكا و ئێران وێرانكەر دەبن لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهانیش.
ئەمە قۆناغێكە تەواو جیاوازە لە رابوردوو، ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە حوسنی موبارەك بە سەدامی وت: (ئەمە ئەمریكایە سەدام.)

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure