سه‌رچاوه: ئه‌لحیوار ئهلموتهمهدین
وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ
له‌م سیستمه جیهانییه هیچ و پووچه‌دا هێزه شارستانییه هه‌ره گه‌وره‌كه له‌ڕووى زانست و پێشكه‌وتنى تهكنهلۆجییاوه ئابڵوقه‌ى گه‌لان ده‌دات و زه‌وى وڵاتان ده‌سووتێنێت و هێز له ده‌وڵه‌تان ده‌سه‌نێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه نه‌كه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى سه‌ره‌تا.
ئه‌مه‌ى له ڤێتنام و كه‌مبۆدیا و مه‌كسیك و فه‌له‌ستین و سۆماڵ و عێراق و ئه‌فغانستان و مه‌كسیك و یوگسلافیا و چه‌ندین وڵاتى دیكه‌دا جێبه‌جێ كردووه، ئێستاش تارمایى شه‌ڕى له ناوچه‌ى كه‌نداودا بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كهنداوهى كه ترسنۆكانه لایه‌نى ئه‌و هێزه سته‌مكاره‌ى گرتووه بۆ سووتاندنى ئێران، ئێرانێك كه به توندى ده‌ستى گرتووه به بیرۆكه‌ى سه‌ربه‌خۆیى نیشتمانیى و مافى گه‌لان بۆ به‌ده‌ستهێنانى شاره‌زایى زانستیى و هۆكاره‌كانى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و گه‌یشتن به ئاسته‌كانى پێشكه‌وتندا..
ئێمه هه‌موومان به پشكۆى ئه‌و جه‌نگه وێرانكه‌ره ده‌سووتێین و وه‌كو مریشك كڕ ده‌كه‌وین. زۆر گه‌مژه‌یه ئه‌و رۆشنبیرهى كه ته‌پڵى جه‌نگ لێ ده‌دات بۆ وێرانكردنى ئێران ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕووى مه‌زهه‌به‌وه جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵیدا.
پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه ته‌پڵ لێده‌ره دوو محهمهدهكهن، محه‌مه‌دى كوڕى سه‌لمان و محه‌مه‌دى كوڕى را‌شد، كه تا بڵێی له‌خۆبایى و لوت به‌رزن.
رۆشنبیرى ئه‌م ناوچه‌یه بێده‌نگى هه‌ڵده‌بژێرێت و نغرۆ ده‌بێت له شۆڤێنیستى و مهزههبگهراییدا، وه‌ك چۆن دوێنێ بووه هاوسه‌نگه‌رى داعش و قاعیده دژى سووریا و عێراق. بگره ئه‌مڕۆ چووه‌ته ریزى نه‌تانیاهۆ و ترامپه‌وه بۆ وێرانكردنى ئێران بێ ئه‌وه‌ى بزانێت چه‌ندین هۆكار له‌پشت ئه‌م جه‌نگه فراوانخوازییه ئیمپریالیستییه ئهمریكییهوهیه و ئێران به ئاسایینهكردنهوهى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا رێگرێكى گه‌وره‌ى دروست كردووه بۆ پڕۆژه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
رۆشنبیرى عه‌ره‌ب پێویستى به‌وه‌یه ئه‌و نووسینانه بخوێنێته‌وه كه بیرمه‌نده مرۆڤ په‌روه‌ره‌كان و تێكۆشه‌ره دیموكراسیخوازهكانى ئه‌مریكا نووسیویانه ده‌رباره‌ى بارودۆخى ناوخۆى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. با هه‌موومان ژیاننامه‌ى هواد زین بخوێنینه‌وه خاوه‌نى كتێبى (مێژووى میللى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا) كه ده‌گوترێت ناوبراو له رێى ئه‌م كتێبه‌وه نه‌ك هه‌ر مێژووى نووسییه‌وه به‌ڵكو به‌شدارى كرد له دروستكردنى مێژوودا كاتێك مێژووى وا لێ كرد به زمانى چینه چهوسێندراوهكان بنووسرێت له ره‌شپێست و هیندییه سووره‌كان و كۆیله و مه‌كسیكییه‌كان. ئه‌و بۆى سه‌لماندووین كه بزووێنهرهكهى ئه‌مریكا به خوێن و فرمێسك و ئاره‌قه‌ى ئه‌م زۆرلێكراوانه ده‌ڕوات به‌ڕێوه و ده‌ڵێت چۆن ده‌توانیت شه‌ڕ دژى تیرۆر بكه‌یت له‌كاتێكدا شه‌ڕ خۆى له‌خۆیدا تیرۆره.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین نموونه‌ى ئه‌م نووسه‌ره گه‌وره‌یه و كه‌سانى وه‌ك چۆمسكى تێدایه، كه به قووڵى له سروشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تێگه‌یشتوون. ئاخۆ كه‌ى بێت ده‌سته‌بژێرى عه‌ره‌ب سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیرى واى تیادا هه‌ڵبكه‌وێت كه ئازایانه رووبه‌ڕووى ئه‌م دڕنده ئه‌مریكییه بوه‌ستنه‌وه و واز بهێنن له ئه‌م هه‌ڵوێسته گهمژانهیهى ئێستایان كه تیایدا بوونه‌ته چاوساغى زه‌لیلى بكوژى هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان.