فەرق لە مەعبێن

بۆچوون / بیروڕا :: 10/05/2016

              خزم                                                                                        مەسئول
1- هەموویان خوێن و ژن و ژنخوازیی كردوونی بە خزمت.                   1- ئەغڵەبیان تەكەتول كردوونی بە مەسئول.
2- خزم گۆشتیشت بخوات، ئێسقانەكەت ناشكێنێ‌.                          2- مەسئول ئەوەڵجار ئێسقانەكەت ئەشكێنێ‌.
3- خزمی ئاقڵ ئەوەیە عیلاقەی لەگەڵ مەسئولەكاندا باش بێت.           3- مەسئولی ئاقڵ ئەوەیە مەرحەبای خزمەكانی نەكات. 
4- خزم لە تەنگانەدا فریات ئەكەوێ‌.                                            4- مەسئول لە تەنگانەدا پێتەوە ئەدات.
5- خزم ناتوانێ‌ مەسئول مەسئولێنە بكات.                                   5- مەسئول زۆر ئیعتیادی خزم خزمێنە ئەكات.
6- بێدەسەڵاتترین خزم، خزمی خەزووری سەپانی ماڵی شێخە.              6- بێدەسەڵاتترین مەسئول، مەسئولی مافی مرۆڤە.
7- خزم خراپ بێ ئەتوانیت ئیهمالی بكەیت.                                   7- خراپترین مەسئولیش هەبێ‌، ناتوانی ئیهمالی بكەیت.
8- خزمی بێعار ئەوپەڕەكەی تایەفەیەك ئیحراج ئەكات.                      8- مەسئولی بێعار میللەتێك ئەكات بە سینەما.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure