ئەڵێ‌ تەركە

بۆچوون / بیروڕا :: 30/05/2019

× (خەمۆكی) هەقە ناوی كۆمپانیایەك بێ‌ نەك نەخۆشی.
× ئەگەر موعارەزە بەقەدەر موەلیدەكەی گۆیژە دەنگی بەرز بوایە حەوت زەمان بوو حكومەت رووخا بوو.
× مەسئولەكەتان شەخسییەتی هەیە؟ بەڵێ‌ سیان چوارێك.
× رێگە غەڵەتەكانی ژیان ئاسانترین و خۆشترین رێگان.
× لە كوردستاندا ئاسانە ئینسان بچێتە حیزبەوە بەڵام زۆر زەحمەتە بتوانێ‌ تێیدا بمێنێتەوە.
× ئەوەی لای فەقیر نانی شێوانە لای دەوڵەمەند موقەبیلاتە.
× من تێناگەم حیزب ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆچییە؟ خۆ هەر یەكێكیان شتی بەدەستە.
× ئای كە ناخۆشە دەرگا بكەیتەوە بە ئومێدی ناوساجی ماڵە دراوسێ‌ كەچی كابرای موەلیدەكە بێ‌.
× پێڵاو بە پێی حەجمی قاچ و بیروباوەڕیش بە پێی مەسڵەحەتی كەسەكەیە.
× ئەگەر هێشتا كاندید نەكراوی بۆ هیچ پلەو پۆستێك مەعنای وایە تائێستا باشت هێناوە.
× ئیرادە: رقت لە ساحێب تەعزێكە بێ‌ و تا عەشەرەی ئەخیر دانیشیت.
× خۆزگەم بەو زەمانەی كە هەموو تەئریخی ئەم مودەتە ئەبێ‌ بە دوانزە لاپەڕەو مامۆستاش ئەڵێ‌ تەركە.

 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure