هەموو …. من

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 4 هەفتە

 

×هەموو لە من ئەترسن، من لە سایەقی ژن.
(پیكابێكی دووتەنی)
× هەموو خەباتی ژێرزەمینییان هەیە، من هی هەورەبان.
(دۆڵابێكی زیادە)
× هەموو ئەچن فۆرم پڕ بكەنەوە، من ددانم.
(كارگێڕ مەڵبەندێكی نەگبەت)
× هەموو كەس پارەی ناهەق ئەخوات، من تەڵاقی حەق.
(بارام بەگ)
× هەموو ئەیانەوێ‌ ملی خەڵك بشكێنن، من دەستنوێژ.
(قڕقێنەیەكی سەربەرەوخوار)
× هەموو دێن بۆ لای من، من ئەچم بۆلای رزگاری جەراح.
(دكتۆرێكی خۆمانە)
× هەموو سیاسییەك لە موحاسەبەی تەئریخ ئەترسێ‌، من لە هی چاودێریی دارایی.
(لیجنەیەكی كڕین)
× هەموو فیتقێ‌ لە بن هەنگڵدایە، ئەوەی من لە وەزعەكەمدا.
(هەرێمی كوردستان)
× هەموو رێیەك ئەچێتەوە بانە، من بۆ سەری رەش.
(رێی حیزبەكان)
× هەموو مەسەلەیەك سیاسەتی پێوە ئەكرێ‌، من تیجارەت.
(مەسەلەی كورد)
× هەموو وڵاتێك لە پێشەوە داهاتەكەی مەعلومە، من ئەنجامی هەڵبژاردنەكەم.
(كوردستانێك)

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure