ئا: دواڕۆژ
له‌دواى هه‌ره‌سهێنانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو، ئه‌و وه‌همه لاى به‌رپرسانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دروست بوو كه ده‌توانن نه‌زمى جیهان بكه‌ن به نه‌زمێكى یهكجهمسهریى.
ئه‌وه‌بوو چه‌ندین جه‌نگى راسته‌وخۆ و تێكه‌ڵیان هه‌ڵگیرساند له ناوچه جیاجیاكانى جیهاندا به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌كانى وزه. شانبه‌شانى ئه‌مه‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیدایه بهپاكردنى جه‌نگى ئابوریى دژى وڵاته جیاجیاكان به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى كڕنووشیان پێبه‌رێت.
نكۆڵى له‌وه ناكرێت ئه‌و جه‌نگه سه‌ربازى و ئابورییانه بوونه هۆى كوشتنى ملیۆنه‌ها مرۆڤ له ناوچه جیاجیاكانى جیهاندا. ئێستا ئه‌و سیاسه‌ته زۆر به زه‌قى له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
شانبه‌شانى ئه‌مه جه‌نگى ساردى پێشوو له‌نێوان واشنتۆن و مۆسكۆدا ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ڕێى ئابڵوقه و سزاى ئابورى و هه‌ڵوێسته‌كانى دیكه‌وه روسیا بخنكێنێت و وه‌كو ده‌وڵه‌ت نه‌یهێڵێت. ئه‌م سیاسه‌ته به‌رامبه‌ر چین و تا ئاستێكى نزمتریش به‌رامبه‌ر وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. رۆژ نییه هه‌واڵى ده‌ركردنى یاسایه‌كى نوێ نه‌بیستین كه واشنتۆن دژى كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌ورپا ده‌رى ده‌كات. ئه‌مه ناڕه‌زایى زۆرى له ئه‌وروپادا دروستكردووه و یه‌كێتى ئه‌وروپا نایشارێته‌وه كه بۆ تێكشكاندنى سزا ئابورییه‌كانى واشنتۆن، مامه‌ڵه‌ى بازرگانیى له‌گه‌ڵ روسیادا بره‌وپێداوه.
بیرۆكه‌ى به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندیى ئه‌وروپا و روسیا له‌ڕووى ئابورى و بازرگانییه‌وه، نیشانه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى سزا ئابورییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه.
سه‌ركه‌وتنى حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پۆپۆلیسته‌كان و چه‌په توندڕه‌وه‌كان له وڵاته ئهورپییهكاندا ده‌نگدانه‌وه‌ى ناڕه‌زایى خه‌ڵكى ئه‌وروپایه و هاوارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له واشنتۆن كه ده‌یه‌وێت ئابوریى وڵاته‌كانیان تێكبشكێنێت.
له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تییش، ئێستا هه‌ست به دروستبوونى ته‌وه‌رێكى ستراتیجى به‌هێز ده‌كرێت كه دژى هه‌ژموونى ئه‌مریكایه. رووداوه‌كانى ئۆكرانیا و سوریا و ڤه‌نزوێلا و ئه‌مه‌ى ئێستاى كه‌نداو ده‌یسه‌لمێنن كه واشنتۆن له سیاسه‌تى سزادانى ئابوری‌دا شكستى هێناوه.