فیل و رێوى

بۆچوون / بیروڕا :: 16/05/2019

سه‌رچاوه‌: ئه‌لحیوار ئه‌لموته‌مه‌دین
وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ


ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ ناوچه‌ى كه‌نداو رووده‌دات به‌ تیۆرییه‌ دیاریكراوه‌كان لێك نادرێته‌وه‌. پێشتریش دۆخى نه‌ جه‌نگ و نه‌ ئاشتى له‌نێوان میسر و ئیسرائیلدا چه‌ندیت ساڵ دواى شكسته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو. به‌هه‌مان شێوه‌ش جه‌نگى ساردى نێوان ئۆردوگاى خۆرئاوا به‌ سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا و ئۆردوگاى خۆرهه‌ڵات به‌ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى سۆڤێتى پێشوو ماوه‌یه‌كى زۆر درێژه‌ى كێشا.

ئێستا كه‌ روسیا و سوریا شارى ئیدلیب-ى سورى له‌سه‌ر سنوورى توركیا ئاگرباران ده‌كه‌ن ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى یه‌كگرتووى سوریا كۆتایى هاتووه‌ و ده‌وڵه‌تۆچكه‌ى تایفى له‌ ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كرێت.

ئه‌مریكا و روسیاش رێكه‌وتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى سیاسى و ئاشتیانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا. عێراقیش به‌ كرده‌وه‌ بووه‌ته‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كى تایفى و حه‌شدى شه‌عبى تێیدا باڵاده‌سته‌. كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌ ئه‌مریكییه‌كانیش به‌ره‌و خلیج ده‌كشێن و دیمه‌نه‌كه‌ پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ئارادایه‌.

پرسیاره‌كانیش زۆرن. ئایا ئه‌مریكا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوى بگۆڕێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ عێراقدا روویدا؟ یاخود ئێران ده‌ستوپله‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌جوڵێنێت و شه‌ڕى بریكارى هه‌ڵده‌گیرسێنێت وه‌ك ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌ سه‌ر به‌نده‌رێكى ئیمارات و وێستگه‌كانى نه‌وتى سعودیی؟ ئه‌ى حیزبوڵڵاى لوبنان كه‌ى ده‌جوڵێ و بۆ كوێ؟

ئه‌م هێز كۆكردنه‌وه‌یه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و راپۆرته‌ هه‌واڵگیریانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن ره‌نگه‌ بنكه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌ عێراقدا زه‌برى لێ بوه‌شێنرێت. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن هه‌نگاوى كۆتاییه‌ پێش راگه‌یاندنى گرێبه‌ستى سه‌ده‌ له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیلدا.

من له‌ژێر خۆڵه‌مێشه‌كه‌دا پشكۆى گه‌شاوه‌ ده‌بینم. ئاخۆ له‌ ناوچه‌كه‌دا چى رووبدات له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ كه‌نداو؟ زۆر هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پێى وابێت رێوى ئیمانى هه‌یه‌ به‌ڵام رێویه‌كه‌ كێیه‌؟ ئیسرائیل تائێستا له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رنه‌كه‌وتوه‌ وه‌كو جارانیش هه‌ڕه‌شه‌ى لێدانى ئێران ناكات نه‌ له‌ سوریا و نه‌ له‌ ئێراندا.. ئێران ده‌زانێت فیله‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت باره‌كه‌ ئاڵۆز بكات به‌ره‌و جه‌نگ و ئه‌مه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى تاران نییه‌.
سعودیه‌ پاره‌یه‌كى سه‌ربازى زۆر خه‌رج ده‌كات كه‌چى نه‌یتوانى سه‌رچاوه‌ى هێزه‌كه‌ى بپارێزێت كه‌ بریتییه‌ له‌ نه‌وت.

ئیسرائیل پێشتر له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حسێن-دا كوره‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى عێراقى وێران كرد، به‌م دواییه‌ش باڵه‌خانه‌ى كوره‌ سورییه‌كه‌ى وێران كرد. گومانى تێدا نییه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ ناوچه‌كه‌دا خاوه‌نى كاریگه‌رییه‌.

ئێران ئێستا له‌ژێر گوشاره‌كانى ئه‌مریكادا به‌ هێزه‌كه‌ى گومانى له‌سه‌ره‌. ئاخۆ رێویه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ده‌چرپێنێت به‌ گوێى فیله‌ ئه‌مریكییه‌كه‌دا و پێى ده‌ڵێت ئیمارات مافى خۆیه‌تى ئه‌و دورگانه‌ ئازاد بكات كه‌ ئێران داگیرى كردون؟
ئایا داواى مافى دیاریكردنى چاره‌نووسى بۆ كوردانى سوریا و عێراق و ئێران ده‌دات به‌ گوێى ئه‌مریكادا؟

نه‌وته‌كه‌ى ئێران له‌ عه‌ره‌بستاندایه‌، واته‌ ده‌توانرێت به‌بێ شه‌ڕ شكست به‌ ئێران بهێنرێت.
ده‌وڵه‌تێكى كوردى له‌ سوریا دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانى ئیسرائیل و سنووره‌كانى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ پارێزراو ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ى جۆلان به‌ فه‌رمى ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ ئیسرائیل، توركیاش ناوچه‌یه‌كى سنوورى له‌ سوریا داده‌بڕێت و ده‌یخاته‌ سه‌ر لیواى ئه‌سكه‌نده‌رونه‌. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ دورگه‌ى ئێران دابمه‌زرێنێت بۆ پاراستنى سعودیه‌. ئه‌مه‌ به‌ڕاستى گرێبه‌ستى سه‌ده‌یه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە