خوێنى شیرینتره‌

بۆچوون / بیروڕا :: 09/05/2016

دواڕۆژ
ئه‌ڵێن ئه‌و شیعره‌ شایسته‌ى موكافه‌ئه‌یه‌ كه‌ ته‌ئسیر بكاته‌ سه‌ر ناخى ئینسان، ئینسان به‌ حساب ئاغاى ته‌كنه‌لۆجیایه‌ كه‌چى له‌ سایه‌ى سه‌رى سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌ بووه‌ به‌ عه‌بدى، عه‌بد له‌ حزبدا كه‌مایه‌تى یه‌، كه‌مایه‌تى لاى هاوڕێ فه‌هد و ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌سه‌ر هه‌قه‌، به‌ڵام هه‌ر قسه‌ى زۆرینه‌ زاڵه‌، زاڵ له‌ ته‌سكه‌ره‌دا باپیرى ئه‌و زۆرابه‌یه‌ كه‌ رۆسته‌مى باوكى له‌ ئه‌فسانه‌كه‌دا به‌ غه‌ڵه‌ت كوشتى، غه‌ڵه‌ت عه‌بایه‌كه‌ خۆى كێشاوه‌ به‌سه‌ر سیاسه‌تى هه‌رێمدا، هه‌رێم ئه‌مڕۆ كوڕێكى سێوله‌باخه‌ڵه‌ هه‌موو خۆرئاوا له‌ ده‌ورى سه‌رى ئه‌گه‌ڕێن، چونكه‌ شه‌ڕى داعشیان بۆ ئه‌كات. داعش مه‌ته‌ڵێكه‌ ئه‌مریكا له‌ عاله‌مى داهێناوه‌، عاله‌م ئێستا به‌ده‌ست فرت و فێڵه‌كانى ئه‌ردۆغانه‌وه‌ گیریان خواردووه‌، خواردن ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ بیخۆى تامى نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ مه‌تعه‌مه‌ راقییه‌كان بیخۆى ئه‌تخاته‌ سواڵ، سواڵ جۆره‌ پیشه‌یه‌كه‌ ئێستا باندى له‌ پشته‌وه‌یه‌، باند یه‌عنى تاقم و ده‌سته‌، تاقم و ده‌سته‌ كه‌ له‌ حیزبدا دروست ببن ئه‌یكه‌ن به‌ گاڵته‌جاڕى زه‌مانه‌، زه‌مانه‌ ئه‌و شته‌یه‌ دایم گۆرانیبێژه‌كان به‌ مه‌قام گله‌یى لێ ئه‌كه‌ن، گله‌یى دایم هه‌ر له‌ دۆست ئه‌كرێ، دۆست ئه‌گه‌ر دوژمنى دوژمنه‌كه‌ت بێ خوێنى شیرینتره‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە