سەرۆك وەزیران مانگی خۆیەتی

بۆچوون / بیروڕا :: 28/04/2019

شاخەوان عەلی
ناوەكەی زۆر قورسە نازانم بینووسم. لەویش قورستر، یان جوانتر وایە بڵێم سەنگینتر، جیهانبینی و هەڵوێست و كارنامە و خەبات و رابوردووە پڕ لە تێكۆشانەكەیەتی لەپێناو ئازادی و دیموكراسی و یەكسانیدا.
دیارە ئەزانن مەبەستم مالیكی و بن سەلمان و نەتانیاهۆ نییە، مەبەستم خانمە ئازاكەی سەرۆك وەزیرانی نیوزلاندایە. ئەو خانمەی كە بە رەفتار و كردارە جوانەكانی بەرامبەر كوشارە تیرۆریستییەكەی موسڵمانانی ئەو وڵاتە بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە بەرگریكردن لە ئازادیی هەر بە قسە نابێ‌ و رەگەزپەرستیش سنوور و ئایین و نەژادێكی دیاریكراوی نییە.
ئێمەی خەڵكی كاولبووەكەی جیهانی سێیەم، كە هەم هەناردەكار و هەم كوشتەی دەستی تیرۆرستانین، بە خەوی شەوانیش سەركردەیەك نابینین هێندە راستگۆ و میهرەبان و پیاو بێ‌. دیارە (پیاو) بە واتا رۆژهەڵاتییەكەی، چونكە ئەو پاڵەوانە خۆشەویستەی نیوزلەندا ژنە و لە مانگی خۆیدایەتی كەچی سیاسییە رەزاگرانەكانی ئەم دەوروبەرەی خۆمان نابینین هیچ نقەیەك بكەن لەكاتێكدا كە وڵات و گەل و داروبەرد پێیان ناوەتە مانگی خۆیان و خەریكە ژان دەیانگرێت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure