وه‌رگێڕانى: دواڕۆژ
بیرمه‌ندان و بڕیاربه‌ده‌ستانى پێشوو جۆره نه‌خشه‌یه‌كیان له خه‌یاڵى خۆیاندا بۆ ئه‌مڕۆى جیهان داڕشتبوو كه زۆر جیاوازه له‌وه‌ى ئێستا ئێمه تیایدا ده‌ژین و هه‌ستى پێ ده‌كه‌ین. ئه‌وان مژده‌ى خۆشگوزه‌رانى جیهانێكى ته‌باتر و بێ ململانێتریان ده‌دا به گوێماندا، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین ئه‌و جیهانه‌ى كه له‌دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى دروست بوو زۆر به خێرایى به‌ره‌و داڕوخان و له‌توپه‌تبوون ده‌چێت. له هه‌مووشیان زیاتر ناوچه‌كه‌ى ئێمه‌یه كه له هه‌موو ئان و ساتێك‌دا چاوه‌ڕێى ته‌قینه‌وه و ههڵگهڕانهوهین تیایدا.
دیاره ناوچه‌كانى تر‌ى جیهانیش روو له گۆڕانن به جۆرێك كه ئێمه ناتوانین لێى تێبگه‌ین و گیروگرفته‌كانى خۆمان به‌جۆرێك سه‌رقاڵیان كردوین كه نه‌توانین رووداوه‌كان لێك بده‌ینه‌وه. جیهانه جهنجاڵهكهى ئێستامان ناچارى كردوین ته‌نیا هه‌ر سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كان بخوێنینه‌وه و نهمانپهرژێته سه‌ر قوڵایى لێكدانه‌وه و توێژینه‌وه‌كان.
مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه به جۆرێك بێزار بووه له بیستن و بینینى كاره‌سات و رووداوى ناخۆش كه حه‌وسه‌ڵه‌ى ئه‌وه‌ى نییه له رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى جه‌زائیر و سوودان و لیبیا رابمێنێت. زۆر بابه‌ت و هه‌واڵ و زانیارى هه‌ن كه تێ‌یان ناگه‌ین و ئاره‌زووى به‌دواداچوونیشمان بۆیان نییه. بۆ نموونه نازانین بۆچى چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وڵاتانى خۆرئاوا به لێشاو تیرۆریسته‌كانى نیشته‌جێى وڵاته‌كانى خۆیانیان ره‌وانه‌ى عێراق و سووریا و وڵاته‌كانى تر كرد كه‌چى ئێستا ئاماده نییه وه‌ریانبگرێته‌وه.
ئێستاش ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌مان بۆ هه‌ڵنایه‌ت كه ئایا چاره‌نووسى ئه‌م خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته كلیلێكه و له گیرفانى خۆرئاواى سه‌رمایه‌داردایه یاخود نه‌خێر بڕیارى كۆتایى یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ده‌ست گه‌لانى ناوچه‌كه خۆیانه.
ئاڕاسته‌ى گۆڕانكارییه‌كان و توندوتیژییه خوێناوییه‌كان به جۆرێكن كه مرۆڤى ئاسایى دێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه نه‌خشه‌كێش و بڕیارده‌ر له چاره‌نووسى ئێمه و هه‌موو جیهان گهورههێزهكانى خۆرئاوایه و چۆنیان بووێت به‌و رێگایه‌دا ده‌مانبه‌ن. ئه‌وه‌شى ده‌گوزه‌رێت وردهكاریى پلانێكى درێژخایه‌ن و ترسناكه كه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بناغه‌ى دابه‌شبوونێكى تازه‌ى هێزه‌كان ناوچه‌كه پێناسه بكاته‌وه و ده‌یان ساڵ مێژوو بگه‌ڕێنێته دواوه. بۆیه ده‌بینین راپه‌ڕین و شۆڕش و مانگرتنه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌خۆوه ده‌كه‌ونه ده‌ست سه‌ركرده‌كانى سوپا و هێزه تیرۆریسته‌كان و ئایدۆلۆجیا تاریكه‌كان. مێژووش نه‌ك هه‌ر له بازنه‌یه‌كى داخراودا ده‌سووڕێته‌وه به‌ڵكو به قه‌ڵه‌مبازى گه‌وره به‌ره‌و رۆژگاره ره‌شه‌كان و سه‌رده‌مه تاریكه‌كان مل ده‌نێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا سنووره‌كان ده‌گۆڕێت و دوژمنایه‌تییه‌كان ده‌مه‌زه‌رد ده‌كاته‌وه. ئه‌و دوژمنایهتییانهى كه چه‌ندین سه‌ده بوو دامركابوونهوه.