راستی بە خۆشەویستانت بڵێ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 02/04/2019

نوویسنی: عەتییە ئەبوزەید
سەرچاوە: ئەلئەهرام
وەرگێڕان: دواڕۆژ
× بەدەم هەموو كەسێكەوە پێبكەنە، تەنانەت بەدەم ناحەزەكانیشتەوە.
× هەموان لەخۆت بگرە، هەرچەندە كارێكی سەختیش بێت.
× بەرلەوەی دەمت بكەیتەوە با رەوشتت قسە بكات.
× بڕوات بە لووتكەی پان هەبێت نەك ئەو لووتكە تیژانەی كە تەنیا هەر جێگەی خۆتیان تێدادەبێتەوە.
× رەنج و ماندووبوونی ساڵانی كاركردن و زەحمەتكێشانت لەبیربەرەوە و مەیگوێزەرەوە بۆ منداڵەكانت و دەوروبەرەكەت.
× یارمەتیی هەموو كەس بدە، تەنانەت ئەوانەیش كە شایستە نین چونكە بەهاكانت گرنگترینە.
× فێری شكست و هەڵسانەوە ببە بێ‌ ئەوەی پەڵەی رەش لە دڵتدا دروست ببێت.
× هەڵبەز و دابەزی هەڵوێستی خەڵكانی بەرامبەرت بە ئاسایی وەربگرە چونكە لەوانەیە زۆر پێویستیان بە ئامۆژگاریی بێت.
× فێڵاویی مەبە و پێچەبەدەورە مەكە، راستی بڵێ‌ بێ‌ ئەوەی كەسەكە بریندار و غافڵگیر بكەی.
× هەر كەسێكت خۆشویست بۆی بدركێنە چونكە مرۆڤ یەكجار دەژی و هیوای چاكە و بەختەوەرییش بۆ ئەو كەسانە بخوازە كە هەست دەكەیت رقیان لێتە.
× هەوڵ مەدە ببیت بە فریشتە، وەك مرۆڤ بژی بەڵام مرۆڤێكی بە رەوشت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure