كۆمپانیاى هواوى چى كردوه‌؟

بۆچوون / بیروڕا :: 23/03/2019


1- له‌ مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوودا كاربه‌ده‌ستانى كه‌نه‌دا خاتوو (مینگ واتزۆ)یان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى دارایى كۆمپانیاى هواوى چینى-یه‌ و كچى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاكه‌یه‌.

2- ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى نێوان كه‌نه‌دا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕى تۆمه‌تباران.

3- ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆمپانیاى هواوى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ چه‌ند تاوانێك كه‌ یه‌كێكیان پێشێلكردنى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌.

4- له‌ وه‌ڵامى ئه‌و كاره‌دا، حكومه‌تى چین دوو هاووڵاتى كه‌نه‌دیى ده‌ستگیركرد و هه‌روه‌ها كه‌یسى هاووڵاتییه‌كى ترى كه‌نه‌دیى گۆڕى بۆ تاوانێك كه‌ حوكمه‌كه‌ى ئیعدامه‌.

5- ئه‌مریكا هیچ سزایه‌كى ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ نادات كه‌ سزاكانى سه‌ر كوبا پێشێلده‌كه‌ن كه‌چى له‌گه‌ڵ ئێراندا زۆر تونده‌.

6- هواوى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ دروستكردنى مۆبایلى زیره‌ك و مۆدیۆم و تابلێت و واى فایه‌ و بووه‌ته‌ پێشه‌نگ له‌ دروستكردنى نه‌وه‌ى پێنجه‌مى ته‌كنه‌لۆژیاى وایه‌رلێس.

7- فرۆشى به‌رهه‌مه‌كانى هواوى پێشى كۆمپانیاى ئه‌پڵى داوه‌ته‌وه‌ و ئێستا له‌ پله‌ى دووه‌مدایه‌ له‌دواى سامسۆنگ.

8- تۆمه‌تێكى ترى سه‌ر هواوى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ ده‌رفه‌تى سیخوڕیكردن بۆ حكومه‌تى چین بڕه‌خسێنێت، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ نه‌سه‌لمێنراوه‌.

9- ئه‌م شه‌ڕپێفرۆشتنه‌ى دژى كۆمپانیاى هواوى به‌شێكه‌ له‌ جه‌نگه‌ بازرگانییه‌كه‌ى واشنتن دژى په‌كین.

10- ده‌توانرێت هه‌مان تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى گوگڵ و ئامێره‌ بگه‌ڕه‌كانى تر بكرێ، به‌ڵام كه‌س نایكات، واشنتن ده‌یه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ سوودى بازرگانى ده‌ستبكه‌وێت، مه‌سه‌له‌ى مینگ وانرۆ گێژه‌ڵووكه‌یه‌كى ده‌ستكرده‌ بۆ ئه‌وه‌ى چین سازیشى بازرگانى له‌گه‌ڵ واشنتندا ده‌ستپێبكات.

11- پێده‌چێت تاقه‌ تاوانى هواوى ئه‌وه‌ بێت كه‌ كۆمپانیاى هواوى به‌هێزه‌.

سه‌رچاوه‌: ئه‌لئه‌هرام

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure