دزینى پاره‌ى مووچه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سلێمانى له رێگه‌ى باندێكه‌وه له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى پاره‌كه له بانكه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گه‌رمترین هه‌واڵ و قسه‌و باسى 24 كاتژمێرى رابردووه و دۆزینه‌وه‌ى تاوانباران و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى پاره‌كه‌ش له‌و ماوه كه‌مه‌دا كه مایه‌ى دڵخۆشییهكى گه‌وره‌یه، له‌سه‌رێكه‌وه نیشانه‌ى وریایى و كاردانه‌وه‌ى خێراى ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆره، له سه‌رێكى تریشه‌وه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك، نیشانه‌ى ناتۆكمهیى نه‌خشه‌ى تاوانه‌كه‌یه. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌م رووداوه به‌خێر كۆتایى هات و پێویسته هه‌موو لایه‌ك بیرمان نه‌چێ:
1- ئه‌وه‌ى له سلێمانى رووىدا، بۆى هه‌یه له هه‌ولێریش و گه‌رمیانیش و بادینانیش و بیتوێنیش دووباره ببێته‌وه، چونكه سیستمى دارایى و رایه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و شێوازى كاركردنى فهرمانگهكانى حكومه‌ت له هه‌موو هه‌رێمى كوردستاندا یه‌ك جۆرن.
2- ئه‌م رووداوه ناخۆشانه له وڵاتانى سه‌قامگیر و پێگه‌یشتوودا ده‌بنه مایه‌ى یه‌كخستنى ریزه‌كانى میلله‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیان، كه‌چى ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه‌كاندا و له میدیاى سێبه‌ردا بینیمان رێك پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كان بوو. رۆحى ناوچه‌گه‌رێتى و ئهقڵییهتى حیزبایه‌تى و بێمتمانه‌یى خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات به ئاشكرا ره‌نگیان دایه‌وه.
3- گواستنه‌وه‌ى مووچه و پێداویستییه دارایى و دراوییهكانى تر به‌و شێوه سه‌ره‌تاییه‌ى كه له‌سه‌رده‌مى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تى، نیشانه‌ى خه‌مساردى حكومه‌ته به‌رامبه‌ر به‌و بواره هه‌ستیاره‌ى حوكمدارى و رووداوه‌كه سه‌لماندى كه پێویسته به زووترین كات سیستمى هاوچه‌رخى بانكیى په‌یڕه‌و بكه‌ین و هه‌ر هیچ نه‌بێ چاو له وڵاته دراوسێكانمان بكه‌ین له دابه‌شكردنى مووچه و دروستكردنى كارتى دڵنیایى و .. تاد.
4- سروشتى رووداوه‌كه و ئه‌ركى چاره‌سه‌ركردنیشى ته‌نیا هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى ئه‌منى و ئیداریى نین، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ى ئه‌و راستییه‌ن كه كورده‌واریى ئه‌مڕۆمان كه‌لێنى زۆر گه‌وره و شه‌به‌قى زۆر ترسناكیان تیایه. له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه هه‌ره‌سهێنانى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به‌رپرسى یه‌كه‌م كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم و شێوازى حوكمڕانى وڵاته. ئێستا شتێك نه‌ماوه پێى بوترێ متمانه به لێپرسراوانى وڵات. ئاوێكى وا پیس رژاوه كه زۆركه‌س هان ده‌دات پێى تێبخات. مزگه‌وته‌كان، رێكخراوه حكومى و ناحكومییه‌كان، خێزان، قوتابخانه، زانكۆ و ته‌واوى جومگه گرنگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌رکى بنه‌ڕه‌تى خۆیان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له ئاینده‌دا نه‌وه‌یه‌كى نامۆى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه هیچ بایه‌خێكى لا نىیه بۆ به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هیچ ئینتیمایه‌كى نىیه بۆ گه‌ل و نیشتمان.
5- بێدادیى كۆمه‌ڵایه‌تیش له كوردستاندا ده‌ردى هه‌موو دهردهكانە.. زۆرینه‌یه‌كى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت به‌رامبه‌ر كهمایهتییهكى زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و چاوچنۆك پرزهى بڕیوه له هه‌موو هه‌وڵێكى چاكساز و خێرخوا.. ئامانجى گه‌وره‌ى ورد و درشتى ئێمه، تاك و تهرایهكى لێ ده‌ربچێ، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه به خێراترینیان له‌ڕێى گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌دا هه‌موومان ته‌له‌به گوێڕایهڵهكهى ماكیاڤیلیین .. گرنگ ئامانجه‌كه‌یه، ئیتر چۆنى پێده‌گه‌یت كێشه نییه .. یاڵڵاى ئه‌كرد به دزى و تاڵان و رێگرى و خیانه‌تیش بێ.