جوجل

بۆچوون / بیروڕا :: 08/05/2016

- ئەوەیە سیقە.. ئەوەیە متمانە بەخۆکردن عەزیزم... ئاگات لێ یە قوربان؟!
+ دەستیان خۆش بێ، پەڕلەمانتار ئەبێ وابێ. ئەى خۆ بەگاڵتە دەنگمان نەداونەتێ. ئاخ بەس شەڵـڵا ئەو لەقتەیەى ناو سەیارەکەیان بڵاونەکردایەتەوە.
- مەوزوعەکە ئەبەیتەوە بۆ کوێ قوربان؟! من باسى پەڕلەمان و مەڕلەمان ناکەم. خزمەتکارەکەى خۆتت عەرز ئەکەم. ئەحەى کوڕم، ماشەڵـڵاى لێ بێ چەند سیقەى بەخۆیەتى!... ماڵت بە قوڕنەگیرێ سوئالى ئیمتیحان بە قەڵەم جاف جواب ئەداتەوە!.
+ بەقەڵەم جاف؟! ئەى ئەگەر غەڵەتى کرد چۆن ئەیکوژێنێتەوە؟!
- ئەڵآ موستەحیلە غەڵەت بکەم باوکە.
+ ئەوە پەڕلەمانتارەکانیش وان دایکم بە ساقەیان بێ.
- مەیبەرەوە بۆ پەڕلەمان گەورەم.. با هەر باسى ئەحە بکەین.
+ دە بۆم باس بکە بزانم هى ئەوەیە سبەى رۆژ بیکەم بە پەڕلەمانتار؟!
- بەگم بیکە بەخاترى پێغەمبەر ئەوەندە باسى پەڕلەمانتار مەکە. ناخۆش بوو. کردتان بە بنێشتەخۆشە.
+ دە باشە پێم بڵێ بزانم ئەحە بۆچى ئەوەندە سیقەى بەخۆیەتى؟
- چونکە ئاخر چۆتەوە سەر خۆم ئوستاز. منیش لە مەکتەب زۆر بلیمەت بووم. بەتایبەت لە عەرەبى یا.
+ ئینجا عەرەبى چى یە نەگبەت؟! ئەگەر راست ئەکات با لەبیرکارى و فیزیا و ئەمانەدا دەرەجەى بەرز بێنێ. عەرەبى چى یە!.
- چۆن دڵت دێ بەگم. عەرەبى موهیمترین زمانە.
+ راست ئەکەى بۆیە بە گوگڵ ئەڵێ جوجل.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure