موعارەزە

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

دواڕۆژ

 

– چی زۆر ناخۆشە؟
× شلەی سارد.
– ئەی لەو ناخۆشتر؟
× بیبسی گەرم
×××
– كێ‌ زۆر سەری لێ‌ تێك داویت؟
×حیزبەكان قوربان.
– ئەی لەوان زیاتر؟
×ئیعلام.
×××
– چی زۆر خراپە بۆ نەخۆش؟
× ئەم دەرمانە قۆڕانەی بازاڕ.
– ئەی لەوان خراپتر؟
× دەرمانی گژوگیای ئۆرزدی.
×××
– كێ‌ زۆر سوودمەندە لە وەزعەكە؟
× تەبعەن مەسئولەكان.
– ئەی لەوان سوودمەندتر؟
× ژنبراكانیان.
×××
– مەسئول حەزی لە چییە؟
× بێ‌ ئەدەبی نەبێ‌ ماستاو.
– ئەی لە ماستاو زیاتر؟
× بەنزینخانە.
×××
– كێ‌ دەستی میللەتی بڕی؟
× مەعلومە، دەسەڵات.
– ئەی لە دەسەڵات زیاتر؟
× موعارەزە.
×××
– كوێ‌ سەیارەی زۆر لێیە؟
× مەعرەزەكان.
– ئەی لەوێ‌ زیاتر؟
× زانكۆی سلێمانی.
×××
– ڤێلاكان هی كێن؟
× قیسمێكی كەمیان هی مەسئولەكانە.
– ئەی قیسمە زۆرەكەی؟
× هی حاكمەكان.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure