هەقیقەتی كێ‌ كەی دەرئەكەوێ‌؟

بۆچوون / بیروڕا :: 28/02/2019

دواڕۆژ

 

رەفیق لە تەنگانەدا
كڵاو لە جامانەدا
پێشمەرگە لە هجوما
لووتی زل لە ناو زووما
رۆشنبیر لە حیوارا
رەنگی قنگ لە بوارا
ئافرەت لە پێش مكیاجا
بەلەدێ‌ لە گەراجا
دیموكراسی لە حوكما
جزمە لە بەفر و زوقما
بەلاش خۆر لە مەولوودا
ئاسایش لە حدوودا
مەسئول لە دەسەڵاتا
كراس لەگەڵ ریباتا
دكتۆر لە خەفارەتا
پانتۆڵ لەگەڵ چاكەتا
گۆڕان لە وەزارەتا
سایەق لە ئیشارەتا
كۆڕەك لە شارباژێڕا
ئۆتۆمۆبیل لە گێڕا
شەریكت لە ئەزنیفا
یەكێتی لە مەوقیف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure