سوودى بیره‌وه‌رییه‌ خه‌مناكه‌كان

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 1 هەفتە

سه‌رچاوه‌: ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع
وه‌رگێڕان: د. شێركۆ عه‌بدوڵـڵا


به‌قسه‌ى پسپۆڕان بێت، زانست ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه‌ چیپسێكى ئه‌لیكترۆنى دروست بكات كه‌ بتوانێت له‌ مێشكى مرۆڤدا بچێنرێ بۆ سڕینه‌وه‌ى بیره‌وه‌رییه‌ ناخۆش و خراپه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى شیكارى و كارى ژمێریارى. جگه‌ له‌وه‌ ئه‌م چیپسه‌ ده‌شتوانێ به‌خێرایى (ماوس)ى كۆمپیوته‌ر زانیارییه‌كان بهێنێته‌وه‌.

دیاره‌ هه‌ندێ كه‌س ئه‌م داهێنانه‌یان پێ خۆشه‌ چونكه‌ باڵانسێكى زۆرى بیره‌وه‌رى خه‌مناكیان هه‌یه‌ كه‌ گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر مێشكیان و ژیانیان تێكده‌دات. به‌ڵام ئاخۆ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێ و ئایا نه‌مانى بیره‌وه‌رییه‌ ناخۆش و تاڵه‌كان ده‌بنه‌ هۆى ئاسووده‌یى و سه‌ركه‌وتنى مرۆڤ؟ 

وه‌ڵامه‌كه‌ زۆر سه‌خته‌، چونكه‌ بیره‌وه‌رییه‌كان و ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ى كه‌ بیره‌وه‌رییه‌كان دروستیان ده‌كه‌ن ته‌نیا هه‌ر ئه‌ركى مێشك نییه‌ و له‌وانه‌یه‌ (دڵ) دڵى عاجز ببێ كه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا دوورخراوه‌ته‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش مه‌رج نییه‌ هه‌موو جارێك و هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كى خه‌مناك خراپ بن. چونكه‌ هه‌ندێك شكست دواتر پاڵنه‌رمان پێ ده‌به‌خشن یاخود وامان لێ ده‌كه‌ن به‌ سه‌ركه‌وتنى بچووك هه‌ست به‌ كامه‌رانى بكه‌ین.

زۆر بیره‌وه‌ریى خه‌مناكیش دواتر ده‌رده‌كه‌ون له‌ڕاستیدا سه‌ركه‌وتن بوون و ئێمه‌ هێنده‌ بێ ئه‌قڵ بووین قه‌دریانمان نه‌زانیوه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure