ره‌حمى وه‌زیر

بۆچوون / بیروڕا :: 28/01/2019

مامۆستا: به‌هێزترین ماسولكه‌ كامه‌یه‌؟
قوتابى: زمانى قسه‌كه‌ره‌كه‌ى حیزب.
     ***** 
ژن: دكتۆر وتى پێویسته‌ بچیت بۆ كه‌نار ده‌ریا ماوه‌یه‌ك ئیسراحه‌ت بكه‌ى. بۆ كوێم ئه‌به‌ى؟
مێرد: دكتۆرێكى تر.
     ***** 
ئه‌حمه‌د: ماوه‌یه‌كى تر ئه‌م جیهازه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ جێگه‌ى كاغه‌ز ئه‌گرنه‌وه‌.
مه‌حموود: قه‌ت بڕوا ناكه‌م.
ئه‌حمه‌د: بۆ؟
مه‌حموود: چونكه‌ كه‌س دڵى نایه‌ له‌باتى جه‌ریده‌ نان له‌سه‌ر ئایپاد بخوات.
     ***** 
ئه‌م: ئه‌رێ ئێوه‌ نه‌تانگو نه‌شمیل خان خاڵى مردووه‌؟
ئه‌و: با.
ئه‌م: ئه‌ى بۆچى ناگرى؟
ئه‌و: ئه‌ترسێ مكیاجه‌كه‌ى لێ بێته‌وه‌، زۆر گرانه‌.
     ***** 
مه‌سئول: كوڕى باش دوێنێ شه‌و به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ جنێوت پێ ئه‌داین.
هاووڵاتى: وا نىیه‌.
مه‌سئول: خۆم گوێم لێ بوو. چى وانىیه‌؟؟
هاووڵاتى: نه‌خه‌وتبووم.
     ***** 
یه‌كه‌م: ره‌حمى وه‌زیر وه‌كو تاقمه‌ په‌رداخه‌ جوانه‌كه‌ى دایكم وایه‌.
دووه‌م: چۆن یه‌عنى؟!
یه‌كه‌م: هه‌یه‌، به‌س نیشانى كه‌سى نادات.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure