سوئالێكى موحریج

بۆچوون / بیروڕا :: 16/01/2019

ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ كوڕه‌كه‌ت
ـ بڵێ بابه‌ چى بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو تۆم لێ نه‌یه‌ت؟
     ***** 
ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ فه‌ڕاشه‌كه‌ت
ـ بڵێ دكتۆر بۆ وا زه‌رد و زه‌عیف بووى؟
     ***** 
ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ ژنه‌كه‌ت
ـ بڵێ ئه‌وه‌ بۆ نه‌تتاشیوه‌ حه‌مه‌ومین؟
ـ خۆت ناوت كه‌ریم بێ.
     ***** 
ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ بڵێ ئه‌م وڵاته‌ بۆچى وا وێران بووه‌؟
ـ خۆى وه‌زیر بێت.
     ***** 
ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ مه‌سئولێكى پارتى
ـ بڵێ ئه‌م خه‌ڵكه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ بى َمه‌وقیفن؟
ـ خۆى چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر گۆڕان بووبێت.
     ***** 
ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ توركیا
ـ بڵێ ئه‌م كێكه‌ چۆن به‌ش بكه‌ین؟
ـ مه‌به‌ستى داهاتى نه‌وت بێ.
     ***** 
سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ بڵێ شه‌ڕى پارتیزانى چى یه‌؟
ـ تۆش یه‌كگرتوو بى.
     ***** 
ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ له‌به‌رده‌م جه‌ماعه‌تا
ـ بڵێ ئه‌م مانگه‌ش ئه‌یلولانه‌كه‌ت وه‌رگرت؟
ـ خۆت كارگێڕى كۆمیته‌ بى.
     ***** 
سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ دراوسێ تازه‌كه‌تان
ـ بڵێ ئه‌م هه‌تیوه‌ بێ ئه‌ده‌به‌ كوڕى چ سه‌گبابێكه‌؟
ـ ده‌ست بۆ مناڵه‌كه‌ى تۆ راكێشێ.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure