دواڕۆژ
بێده‌نگى، كه دوژمنه شاراوه‌كه‌ى ژیانى هاوسه‌رییه ئێستا له جاران زیاتر و كاریگهتر و ئاسانتر ده‌توانێت دزه بكاته ناو لانه‌ى هاوسه‌رییه‌وه، ئه‌وه‌یش له‌سایه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاى دیجیتاڵه‌وه.
ئێستا ژنیش و پیاویش به‌هۆى سه‌رقاڵییانه‌وه به‌و تۆڕه ئهلیكترۆنیانهوه كه‌متر ئهپهرژێنه سه‌ر ئه‌ركه‌كانى خۆیان به‌رامبه‌ر به خێزان و به‌رامبه‌ر به یه‌كترى. هه‌ریه‌كه و له جیهانه مهجازییهكهدا خه‌ریكى ته‌ماشاكردن و وه‌ڵامدانه‌وه و لایككردن و چالاكییه ناواقیعیهكانى ناو فه‌یسبووك و ئینستاگرام و جۆره‌ها هۆكارى دابڕاندنى دیكه‌یه كه ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیى و په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تیه‌كانیان گۆڕیوه بۆ جۆرێكى تر.
ئێستا ماڵ بێده‌نگه وه‌ك بێده‌نگیى گۆڕستان و كه‌س رێز بۆ هه‌ست و پێویستیه‌كانى ئه‌وى تر دانانێت. ئاڵوگۆڕنهكردنى هه‌ست و قسه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا بۆشایى نێوانیان هێنده‌ى تر قووڵ و فراوان ده‌كات و ئه‌مه‌یش دواجار به جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق كۆتایى دێت.
بۆ نموونه ساڵى 2015 له وڵاتى كوه‌یت-دا، 7201 كه‌یسى ته‌ڵاق به ره‌سمى تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه 33%ى به‌هۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه بووه. هه‌مان ئاماژه له وڵاتانى تریش ئاشكرا و دیارن. ئه‌وه‌تا له ئیمارات به‌كارهێنان و خووگرتن به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هۆكارى 50%ى حاڵه‌ته‌كانى ته‌ڵاقن. له عێراقیش ته‌نیا له مانگى ئابى ساڵى رابردوودا 5926 كه‌یسى ته‌ڵاق له دادگاكان‌دا تۆماركراون و دادوه‌ره‌كان ده‌ڵێن رۆڵى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌م دیارده‌یه‌دا روون و ئاشكرایه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى ترسناكى رێژه‌ى ته‌ڵاق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و پێشبینیى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى كوشندهترى لێده‌كرێت و ژێرخانى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڕووخێنێت. ئه‌ركى هه‌موو جومگه‌كانى حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه بیر له رێوشوێنى كاریگه‌ر بكه‌نه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه.
پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بزانێت كه له‌م بارودۆخه‌دا بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ى خێزانیى هێنده‌ى كیمیا و فیزیا گرنگه. پێویسته ده‌زگاى دادوه‌ریى بایه‌خى زیاتر بدات به چالاككردنى نووسینگه‌كانى توێژینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى. ده‌بێت ده‌زگا په‌روه‌رده‌یى و ئایینیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى درێژخایه‌ن ده‌ست پێبكه‌ن و له‌ڕێى سیمینار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى جۆراوجۆره‌وه گرنگیه‌كانى سه‌لامه‌تیى ده‌روونیى خێزان روونبكه‌نه‌وه و هاووڵاتیان ئاگادار بكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن خراپه‌كانى ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌لیكترۆنیانه. پێویسته ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش بایه‌خێكى گه‌وره و چڕ بده‌ن به‌م دیارده‌یه و مه‌ترسییه‌كانى ته‌ڵاق روون بكه‌نه‌وه.
دیارده‌ى ته‌ڵاق به‌هۆى پێگه‌كانى په‌یوه‌ندیى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شایانى ئه‌وه‌یه سه‌رنجمان زیاتر رابكێشێت و حكومه‌تیش وا لێ بكات بیر له رێگه‌چاره‌ى كاریگه‌رتر و سه‌ركه‌وتوو تر بكاته‌وه بۆ ریشهكهندكردنى ئه‌م شێرپه‌نجه كۆمه‌ڵایه‌تیه و ته‌نیا بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامار به‌س نییه.
ئاماده‌كردن: دواڕۆژ