هه‌موومان

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ بگریت:
1- لا ئه‌قه‌ل ره‌فیقێكى هه‌یه‌ نازانێ هه‌ڵپه‌ڕێ.
2- موسته‌حیله‌ خزمێكى نزیكى نه‌بێ له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه‌ سێ حیزبى گۆڕیبێ.
3- رۆژى چوار جار به‌ دارى ماسیحه‌وه‌ ئه‌چێ جۆزه‌ى مولیده‌ هه‌ڵبداته‌وه‌.
4- مه‌سئولێك له‌م مه‌سئولانه‌ جه‌زره‌به‌ى پێگه‌یاندووه‌.
5- له‌ موقابه‌له‌یه‌كدا هه‌ر ده‌ركه‌وتووه‌.
6- ئه‌كید مناڵێكى خۆى یان هى براكه‌ى عه‌مه‌لیاتى له‌وزه‌ته‌ینى بۆ كراوه‌.
7- بیرى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ خۆى بۆ شتێك كاندید بكات.
8- ناسیاوێكى له‌ ئاساییش هه‌یه‌.
9- به‌هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه‌ بێ غه‌رامه‌ى مرورى له‌ سه‌ره‌.
10- دراوسێیه‌كیان هه‌یه‌ رقى لێ یان بێ.
11- كافتیریایه‌ك یان مه‌تعه‌مێك دراوسێیانه‌.
12- بایه‌عه‌كه‌ ده‌ستى بڕیوه‌.
13- جار جار بیر له‌وه‌ ئه‌كاته‌وه‌ سه‌رى خۆى هه‌ڵبگرێ.
14- موقه‌ده‌مێكى بینیوه‌ ورگى هه‌بێ.
15- نازانێ ئه‌م حیزبانه‌ چییان له‌ به‌غدا ئه‌وێ.
16- به‌قه‌ده‌ر تووكى سه‌رى خۆى مامۆستاى زانكۆ ئه‌ناسێ.
17- له‌ ته‌عزێدا (نوورى) داواى پاره‌ى لێ كردووه‌.
18- كه‌ باران ئه‌بارێ داراى كه‌شناسیى بیرئه‌كه‌وێته‌وه‌.
19- سیقه‌ى قنگه‌جگه‌ره‌یه‌كى به‌ سیاسه‌تى كوردى نییه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە