سه‌رچاوه: كیتابات
وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌وه‌ى تا ئێستا گوزه‌راوه و ئه‌وه‌ى ئێستایش ده‌گوزه‌رێت له مه‌سه‌له‌ى دامه‌زراندنى حكومه‌تدا، ته‌نیا یه‌ك مانا هه‌ڵده‌گرێت ئه‌ویش سووكایهتیكردنێكى ئابڕووبهرانهى گه‌لى عێراقه كه پێشتر جه‌ختى لێكراوه‌ته‌وه و كارى بۆ كراوه.
له 12ى ئایاره‌وه دوا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كراوه، پێش و پاش پرۆسه‌كه‌یش كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان مژده‌ى ئه‌وه‌ى ده‌داینێ كه ئه‌مجاره جیاكردنه‌وه و راگه‌یاندنى ده‌نگه‌كان زۆرى پێناچێت چونكه ته‌كنیكى نوێى بۆ به‌كارده‌هێنرێت. به‌ڵێ له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا ئه‌نجامه‌كان راگه‌یه‌نران به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه ئه‌نجامه‌كانیان به‌دڵنه‌بوو چونكه شكستیان تێدا هێناوه، ناڕازیى بوون و كۆمسیۆنیان به ساخته‌كاریى تۆمه‌تبار كرد (له‌ڕاستیدا به نزیكه‌یى له هه‌موو شوێنه‌كاندا ساخته كراوه). ئیتر ئه‌نجومه‌نى پێشووى نوێنه‌ران له دوا رۆژه‌كانى خۆیدا، ئه‌ندامانى كۆسیۆنى باڵاى نارده‌وه بۆ ماڵه‌كانیان و ئه‌ندامانى نوێى له دادوه‌ره‌كان دامه‌زراند و سه‌رله‌نوێ ده‌نگه گوماناویهكان له ژماره‌یه‌كى وێستگه‌كاندا جیاكرانه‌وه و ژمێردرانه‌وه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان نه‌گۆڕان. ئه‌مه‌یش چه‌ند مانگێكى خایاند و پاشان ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان په‌سه‌ند كرا و ئه‌نجومه‌نى نوێى نوێنه‌ران دامه‌زران و رێكاره‌كانى دامه‌زراندنى حكومه‌تى تازه ده‌ستیان پێكرد.
به‌درێژایى ئه‌وكاتانه بارودۆخى عێراق زۆر پێویستى به پێكهێنانى حكومه‌ت بوو، خه‌ڵكى بێزاربوون له خراپیى باروگوزه‌رانیان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له پارێزگاكانى باشور و ناوه‌ڕاستدا ته‌قیه‌وه، به‌ڵام تائێستا و دواى تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێشتا دوا پێكهێنانى حكومه‌ت له ده‌روازه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه.
خه‌ڵكى نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به باشترین و چاكترین شێوه بپارێزن، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه بایانداوه‌ته‌وه به‌لاى به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ت و حزبیه‌كانى خۆیاندا و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌رباره‌ى دواكه‌وتنیان له پێكهێنانى ته‌واوه‌تى حكومه‌تدا، چونكه هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه له پشت دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومهتهوهن، مه‌به‌ستیان جۆرایه‌تى وه‌زیره‌كان و لێوه‌شاوه‌یى و شاره‌زایى نییه به‌ڵكو ململانێى سه‌ر پۆسته وزارییهكانیانه.
هاوشانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌شێكى زۆرى ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ده‌رباره‌ى ئه‌م سووكایهتیهى كه به گه‌ل ده‌كرێت، به‌و گه‌له‌ى چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى له به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرد به‌زووترین كات حكومه‌تێكى به‌هێز پێكبهێنێت.
به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدى هه‌موو توانایه‌كى پێویستى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى له‌وجۆره خرایه به‌رده‌ست، چونكه هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌موویان ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاند كه ئه‌و ده‌ستكراوه ده‌بێت له پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌یدا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و ملیدا بۆ ویستى هه‌ندێك له‌و هێزانه‌ى كه چاویانبڕیوه‌ته پۆسته‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره‌ى حه‌رام.
گه‌ل زۆرى چاوه‌ڕێ كرد، زۆریش ته‌حه‌مولى كرد، ئه‌وه‌ى كه‌ئێستا پێویسته له‌سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدى، به‌و ئیعتیبارهى كه له‌لایه‌ن گه‌ل و له‌ڕێى په‌رله‌مانه‌وه راسپێردراوه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى بپارێزێت، پێویسته له‌سه‌رى ده‌ستبه‌جێ حكومه‌ت پێكبهێنێت یان داواى لێبووردن بكات و هه‌ر له‌ڕێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ئه‌مانه‌ته‌كه بگێڕێته‌وه بۆ گه‌ل. پێویست ناكات له‌مه‌زیاتر سووكایه‌تیمان پێبكرێت.