لاى سه‌كن

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

ـ وه‌ره‌ ژوورێ.. فه‌رموو.. وه‌ره‌ ژوورێ ئه‌و مله‌قوتێیه‌ت له‌چى یه‌؟
× سه‌لامو عه‌له‌یكوم به‌گم.
ـ عه‌له‌یكه‌ سه‌لام.. ها؟..من بزانم شتێكت پێیه‌.
× وه‌ڵـڵاهى بێ عه‌یه‌بى نه‌بێ سوئالێ بوو.
ـ هه‌ر له‌سه‌ر چل و نۆ ملیۆنه‌كه‌ى په‌ڕله‌مان نه‌بێ قه‌ینا.
× نا قوربان.. من عیلاقه‌ى به‌رنامه‌ى ئابورى ئه‌م وڵاته‌م نىیه‌..یه‌كجار وا به‌بێ شعورم مه‌زانه‌.
ـ به‌ڕاست؟؟.. ئه‌ى كێ به‌بێ شعور بزانم؟
× ئه‌وه‌ى كه‌سیر ئه‌خوا ئینجا ئه‌چێ بۆ ده‌وام.
ـ كێى تر؟
× ئه‌وه‌ى كه‌ ته‌له‌فونه‌كه‌ى تۆ له‌ شاحینه‌كه‌ ئه‌كاته‌وه‌ و مۆبایله‌كه‌ى خۆى پێوه‌ ئه‌كات.
ـ ئافه‌رم.. كێى تر؟
× مم.. ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ نازانێ كه‌چى سه‌رچۆپیه‌كه‌ به‌رنادات.
ـ به‌خوا تۆش زه‌لامێكى سه‌یریت كه‌لـله‌پووت.. له‌م وه‌خته‌ ناخۆشه‌دا باسى هه‌ڵپه‌ڕكێ ئه‌كه‌ى!!
× قسه‌كه‌ى خۆته‌ قوربان.. بێ شعورم.. زۆر زۆر مه‌منوون..خواحافیز.
ـ وه‌ره‌ مه‌ڕۆ.. وه‌ره‌ خۆت عاجز مه‌كه‌.
× چۆن خۆم عاجز نه‌كه‌م؟!.. تۆ پێم ئه‌ڵێى بێ شعورى.
ـ كوڕى باوكم له‌م رۆژه‌دا بێ شعوریى نیعمه‌ته‌.
× كه‌واته‌ گوێى نه‌ده‌مێ؟
ـ نه‌وه‌ڵـڵا به‌ رۆحى ریازى وه‌رى گره‌.. ئه‌رى َبه‌ڕاست سوئاله‌كه‌ت چى بوو كه‌ هاتیته‌ ژوورێ؟
× كام سوئال؟..ئا.. وتم ئه‌رێ ئه‌و كابرایه‌ى كه‌لاى جه‌نابت هاته‌ ده‌ره‌وه‌ كێ بوو؟
ـ براده‌رێكى كۆنه‌.. بۆ؟
× سایه‌ق نىیه‌؟
ـ با.. چۆنت زانى؟!
× چونكه‌ هاته‌ كه‌ ده‌رێ وتى كه‌له‌كه‌م ئێشێ. وتم كام لا؟ وتى لاى سه‌كن.





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure