خاشقچیات

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 3 هەفتە

× رەببی رێت بكەوێتە قونسوڵخانەكەی سعودیە. (دوعای خەسوویەك لە بووكەكەی).
× قوربان ئەم چەكمەجەیەی جەنابت بووە بە قونسوڵخانەكەی سعودیە، هەرچی تێ‌ بچێ‌ نایەتە دەرێ‌. (مولاحەزەی موراجعێك لەسەر بەڕێوەبەری دائیرەی هین).
× ئەمریكا چەند مەعلوماتی لەسەر كوشتنی خاشقچی هەیە، ئێمەش هەر ئەوەندە ئاگاداری داهاتی حكومەتین. (لێدوانی بەعزە مەسئولێكی ئەملا).
× شەرت بێ‌ كارێكت پێ‌ بكەم بن سەلمان بە خاشقچی نەكردبێ‌. (هەڕەشەی سایەقێكی موخالیف لە پۆلیسێكی مرور).
× بەساقە من نەمگو یەكجار وا وردی بكەی، خۆ خاشقچی نییە. (گلەیی مشتەرییەك لە قەسابەكەی مەعمیلی).
× كاكی خۆم بە صەراحەت پێت بڵێم، تەشخیصكردنی نەخۆشییەكەی باوكت لە دۆزینەوەی مەیتەكەی خاشقچی زەحمەتترە. (مژدەی دكتۆریكی خۆمانە).
× یەعنی خەتای خوارەوەیە حیزبەكە وای لێهاتووە؟؟ دە كەواتە خاشقچیش خۆی خۆی كوشتووە. (موداخەلەی ئەندام كەرتێك).
× قارداش چاك بۆ خۆت كەسابەتمان پێوە ئەكەی. (خاشقچی كە ئەچێتە خەوی ئەردۆغان).

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure