رینگ و شكسپیر

بۆچوون / بیروڕا :: 04/05/2016

+ دەموچاوت هیلاك دیارە. خێر؟
- دووربێت لە رووت ئەمشەو نەنوستوم. مناڵێكی بچكۆلەمان هەیە تا بەیانی گڕۆزی كردووە.

+ ئێ‌ بوترسانایە. بتوتایە بە پشیلەكە بڵێم بتخوا؟
- كوڕە بۆ خاتری خوا، ئەوە كەی قسەیە؟!. پشیلەی زۆر خۆش ئەوێ‌، چۆن لێ‌ ی بكەم بە دوژمن؟

+ ئێ‌ دەباشە، لەمەولا كە گڕۆزی كرد باسی شەولەبانی بۆ بكە.
- شەولەبان!!! بەو هەموو قەڵافەتەوە دانیشم فێری خەرافاتی بكەم؟!

+ قەی چێكا.. كە گەورەبوو بیری ئەچێتەوە.
- قوربان گیان ئەگەر ئەو خەرافاتەشی بیربچێتەوە، ئیمانی بە خەرافاتەكانی تر هەر ئەمێنێ‌.

+ خەرافاتی تر؟! وەكو چی؟
- چوزانم.. وەكو ئەو خەرافاتەی كە ئەڵێ‌ حیزب بۆ خزمەتی میلـلەت دروست بووە، یان حكومەت باوكی فەقیر و هەژارە.

+ ئەمەشت بردەوە بۆ سەر سیاسەت، مەلعون؟!
- بەدەست من نی یە. لەم وڵاتەدا هەموو شتەكان رەبتن بە یەكترەوە.

+ ئەشهەدو هیچ وانی یە.. فەرموو ئەوە عێراق خەریكە ئەبێ‌ بە ساقەی عازیزتان كەچی موقتەدا سەدر نیازی وایە بچێتە خەڵوەتەوە.
- ئێ‌؟

+ ئێ‌ و زەهری مار.. لای خۆیشمان میلـلەتەكە لەسەر رینگ ئەژی كەچی زانكۆی ئەمریكی سیمیناری چی بكات باشە؟
- سیمینار لەسەر نەوت و چاكسازی؟

+ نەخێر ، سیمینار لەسەر شكسپیر.
- جوان ئەڕۆینەوە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure