مناڵەوردكە

بۆچوون / بیروڕا :: 15/10/2018

× بەگم وەڵـڵاهی خوا بەرداری هەقی نییە. هەموو كەس قبووڵی بكردایە نەدەبوو جەنابت قبووڵی بكەی.
ـ باسی چی ئەكەی؟ تێ‌ناگەم.
× ئەو جەماعەتەی كە هاتن تەمسیلەكەیان لێرە كرد.
ـ ئێ‌؟؟
× زەلامێك پێنج دەققە دەوری فەڕاشی بینی حەوت گەڵایان بۆ سەرف كرد.
ـ ئینجا ئێمە هەقمان چییە بەسەرەوە؟! یاڵـڵای ئەكرد دەفتەرێكیان ئەدایە.
× دەفەرموو.. من بەتەمابووم تۆ دیفاعم لێ‌ بكەی كەچی ئەوە مەوقیفەكەتە؟
ـ دیفاعی چی؟.. ناشێ‌ حەزت لە تەمسیلكردن بێ‌!!
× بەس بۆ دەوری فەڕاشەكە حەزم لێ‌ی بوو.. خۆت ئەزانی بیست و یەك ساڵە فەڕاشم مەعاشەكەم ناگاتە مانگی شەش گەڵا كەچی ئەو برادەرە نەدەورەی دیوە و نەهیچ بە دوو سەعات حەوت گەڵای خستە تەنكەی باخەڵییەوە.
ـ كێ‌ بوو؟
× نایناسم.. مناڵكارێ‌ بوو.. ئەسڵەن ئەو دەورەی هەر لێ‌ نەئەهات..بەزاتی خوا خەریكە لە پێستی خۆم ئەچمەدەرەوە.
ـ گوێ‌ مەدەرێ‌ رۆڵە.. هەر تۆ وانیت.. هەموومان بەدەست مناڵەوردكەوە گیرمان خواردووە.
× گەورەم بە قوربانت بم هێواش.. نەوەكا تەسجیلێ‌ كامێرایە شتێكیان دانابێ‌.
ـ ئینجا با دایاننابێ‌.. یەعنی وانییە؟.. فەیسبوك عومری چەندە؟
× قوربان دوانزە ساڵە.
ـ ئەی توویتەر؟
× ئەویش هەر لەو دەورایە.
ـ تێلیگرام عومری چەندە؟
× دوو ساڵە ئوستاز.
ـ كەواتە قسەكەم راستە.
× چی راستە بەگم؟!!
ـ چارەنووسمان كەوتۆتە دەست كۆمەڵێ‌ مناڵەوردكە.






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure