نووسینى: مهئمون فه‌ندى
سه‌رچاوه: ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
وتارى سه‌رانى ده‌وڵه‌ته‌كانى جیهان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، پێشبینیى ئه‌وه‌یان تێدابوو كه له‌به‌رده‌م سیستمێكى نوێى جیهانى-داین و سیماكانى به‌ده‌ركه‌وتوون. وته‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فره‌نسا به‌رجه‌سته‌بوونى ئاماژه‌كانى ناكۆكى و لێكجیایى نێوده‌وڵه‌تى بوو ده‌رباره‌ى سروشت و چۆنیه‌تى ئه‌م سیستمه نوێیه. ئه‌وه‌بوو ماكرۆن له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا سیستمى دواى په‌یماننامه‌ى وستفالیا (1648) كه كۆتایى به سه‌رده‌مێكى خوێناویى له‌مێژووى ئه‌وروپادا هێنا، ئه‌و جه‌نگ-انه‌ى كه زیاتر له هه‌شت ملیۆن كه‌سیان تێدا بوونه قوربانى و ئینجا (سه‌روه‌ریى نیشتمانى)ى كرده بنه‌ما و بناغه‌ى سیستمى نوێى جیهان، ئه‌و سیستمه له كۆتاییدایه و چیدى به‌كه‌ڵكى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆز و پرسه هاوچه‌رخه‌كان و ئاڵۆزییهكانیدا نه‌ماوه و نایه‌ت.
ئه‌وه‌ى به كه‌مێك وردبوونه‌وه‌وه وته‌كه‌ى سه‌رۆكى فره‌نسا بخوێنێته‌وه، هه‌ست به‌وه ده‌كات به‌شێكى زۆرى وته‌كه‌ى كه تێیدا داواى (سیستمێكى نوێى جیهانى به روویه‌كى مرۆیى) ده‌كات، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى فره‌نسى وایه له‌به‌رامبه‌ر وته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه تێیدا جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى (سه‌روه‌ریى نیشتمانى) بنه‌ماى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، ئه‌و تێڕوانینه‌ى كه ماكرۆن به تێڕوانینێكى دابڕاو و جیاگهرێتى و ئه‌وپه‌ڕى زیاده‌ڕه‌وى له ره‌گه‌زپه‌رستى و نیشتمانى، ناوى برد. به بێ ره‌چاوكردنى ره‌خنه‌كانى فره‌نسایش له سیاسه‌تى ئه‌مریكا، كه‌لێنێكى گه‌وره‌تر ده‌بینین له نێوان هه‌موو ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا.
ئێمه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كى تر‌ى جیهان هه‌ست ده‌كه‌ین كه پێكهێنانى سیستمى نوێى جیهان ده‌ستى پێكردووه، ئاماژه‌كانى ئه‌مه‌یش هاتنى سه‌ربازه روسه‌كانه بۆ ناو سوریا و په‌لهاویشتن و ته‌نینه‌وه‌ى چین-ه به خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقادا و هه‌روه‌ها بریتانیایش كه خه‌ریكه له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌رده‌چێت و لهناوچهكهى ئێمه‌دا به‌دواى هاوبه‌شه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت.
به‌ڵام ئایا سروشتى ئه‌م سیستمه نوێیه چییه و چۆنه؟ ئایا سیستمێكه له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌روه‌ریى نیشتمانى وه‌ك ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له وتاره‌كه‌ى به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریپه‌ڕاند؟ یان سیستمێكى جیهانیى به رووه مرۆییه‌كه‌ى ده‌بێت و مه‌سه‌له‌كانى پشتبه‌ستنى ئاڵوگۆڕى نێوان ده‌وڵه‌تان ده‌بنه بنه‌ماى؟ چونكه مه‌سه‌له‌كانى وه‌ك كه‌شوهه‌وا و قه‌لاچۆكردنى تیرۆر و ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان مه‌سه‌له سنووربڕهكانن و پێویستیان به هاوكاریى نێوان ده‌وڵه‌تان هه‌یه نه‌ك لێكتردابڕان وه‌ك ئه‌وه‌ى له تێڕوانینى تره‌مپدا هه‌یه.
ئه‌وه‌ى چاودێریى خۆرهه‌ڵات به ئاراسته‌ى چین و روسیا بكات و ئاگاى له گه‌شه‌ى خێراى ئابورییان و هه‌ڵسوكه‌وتى نێوده‌وڵه‌تییان بێت، ده‌زانێت كه له‌به‌رده‌م سیستمێكى نوێى جیهانییداین و پێده‌چێت چین رابه‌رایه‌تیى بكات، یان چین و روسیا به‌یه‌كه‌وه، یاخود ده‌وڵه‌تێكى ئه‌وروپى له نموونه‌ى ئه‌ڵمانیا یان فره‌نسا له‌گه‌ڵ چین و روسیا رابه‌رایه‌تیى بكه‌ن، نه‌ك ئه‌مریكا. واتا سیستمێكى نوێى جیهانى به به‌هاى نوێ و بنه‌ماى تازه‌ى یارییه نێودهوڵهتیهكهوه.
ئه‌گه‌ر په‌یماننامه‌ى وستفالیا كه سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده له ناو داروپه‌ردووى ئه‌وروپاوه هاتبێتهدهرهوه و بناغه‌ى ئه‌م سیستمه نوێهى ئێستاى جیهانى دانابێت، ئه‌ى كه‌واته له كام شوێنى جیهانه‌وه سیماكانى سیستمى نوێى جیهان دیاریده‌كرێن؟ ئایا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌بێت كه خه‌ریكه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنى په‌یماننامه‌ى سایكس-پیكۆ له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع بناغه‌كه‌ى له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت؟ ئایا ئه‌وه‌ى له سوریا و عێراق و فه‌له‌ستین رووده‌دات ئه‌و سووتهمهنیهیه كه بزوێنه‌ره‌كانى سیستمى نوێى جیهان هه‌ڵده‌سووڕێنێت؟
زیاده‌ڕۆیى له بایه‌خى خۆماندا، وه‌ك عه‌ره‌ب، ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌ره‌ڕاى لاوازیمان به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌بینه ئه‌و شوێنه‌ى كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یه‌وه سیماكانى ئه‌م سیستمه نوێیه‌ى جیهانى تێدا ده‌كێشرێت.
ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئێران و توركیا و روسیا له سوریا، ره‌نگه ببنه‌هۆى خێراتر باسكردنى سیستمى نوێى جیهان. هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌سه بهجیهانیبوانهى كه ناوچه‌كه به‌رهه‌میان هێناوه، له نموونه‌ى تیرۆر-ه‌وه هه‌تا په‌نابه‌ران، هه‌مووى ده‌چنه قسهوباسهكانى تایبه‌ت به سیستمى نوێى جیهانه‌وه. سه‌ره‌ڕاى بایه‌خ و گرنگیى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌ى سه‌رۆك تره‌مپ وتنى، به‌ڵام سیستمى نوێى جیهان پشت ده‌به‌ستێت به (سه‌روه‌ریى نیشامانى) و چه‌قى ئه‌مه‌یش تێڕوانینهكهى فره‌نسایه نه‌ك تێڕوانینهكهى ئه‌مریكا، واتا سیستمێكى نوێى جیهان به روویه‌كى مرۆڤانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن-ى سه‌رۆكى فره‌نسا وتى.