وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
به‌پێى نه‌ریت و عورفه سیاسیه‌كانى سیستمى نوێى عێراق كه له 2006 ه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، زۆرینه‌ى په‌رله‌مان دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح-یان به سهركۆمار و دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدى-یشیان به سه‌ره‌ك وه‌زیران هه‌ڵبژارد. به‌مه‌یش ماوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ره‌ك وه‌زیران كۆتاییهات كه سه‌ركه‌وتوو بوو له ده‌ربازكردنى وڵات له‌و تێكچوون و رێكنه‌كه‌وتنه مه‌ترسیدارانه‌ى له‌كاتى خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یان له عێراق ده‌كرد.
بهشبهشێنهى سیاسیى له عێراقدا كه سه‌رۆكایه‌تى وڵات ده‌دات به كورده‌كان و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ شیعه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان-یش بۆ سوننه‌كان، عورفه (نه‌ك یاسا). ئه‌مه نموونه‌یه‌كى باشى سیاسى نییه چونكه دابه‌شكارى و تایه‌فه و نهژادگهریى زیاتر ده‌كات و كێشه‌ى گه‌وره له هه‌ناویدا هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌موكورتى و كه‌لێن و كهلهبهرانهیشدا، هه‌ر ئه‌مه ئه‌و به‌له‌مه‌یه كه ده‌كرێت له ئایینده‌دا عێراق به سه‌لامه‌تى بگوازێته‌وه بۆ كه‌نارێكى باشتر. بۆیه هه‌ڵبژاردنى به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌نگاوێكى زۆر باشه و دوانه‌یه‌كى میانڕه‌وى پێویستن بۆ ئه‌م سه‌رده‌مى ئاژاوهیهى كه ده‌وروبه‌رى عێراقى گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له سوریا و ئێران-ى دراوسێوه، هه‌روه‌ها پاشماوه‌كانى فیتنه بهئاگانووستووهكهى ناو عێراقیش له گروپه تیرۆریستیه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كان.
زۆر كه‌س له‌دواى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێبڕكێگه و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى، هه‌ناسه‌ى ئارام-یان هه‌ڵكێشا. هه‌موومان به‌حه‌سره‌تى ئه‌وه‌وه بووین كه عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت له ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان و بكه‌وێته په‌ره‌پێدان و پێشخستنى ناوخۆى. عێراقێكى سه‌ربه‌خۆى یه‌كگرتووى به‌ڕێز كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بتوانێت به‌ره‌یه‌ك له به‌ره‌كانى ئه‌و ئاشوب و ئاژاوایه دابخات كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موان ده‌كات. ده‌مانه‌وێت عێراق بچێته ریزى ده‌وڵه‌ته ئارامگرتوو و سهقامگیرهكانهوه و بیپه‌رژێته سه‌ر دابینكردنى پێداویستیه‌كانى هاووڵاتیانى كه له نائومێدى و بارێكى سه‌ختدا ده‌ژین، ئه‌مه‌یش نه‌ك له‌مڕۆوه به‌ڵكو چل ساڵیش ده‌بێت.
سه‌قامگیرى كێشه‌یه‌كى بۆماوه‌یى عێراقه لهوكاتهوهى رژێم له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌زاره‌یه‌وه رووخاوه. له‌گه‌ڵ ئاژاوه و نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند و به‌هۆى تیرۆر و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان و په‌لهاویشتنى نفوزى میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه، قورسى و زهحمهتهكانیش زیادیان كردووه. به‌پێى دوا سه‌رژمێریى ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق سى و هه‌شت ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌یش كێشه‌كانى زیاتر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه عێراق پێویستى به بیست ساڵه بۆ دابینكردنى پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى له نموونه‌ى ئاو و كاره‌با و راستكردنه‌وه‌ى ژێرخانهكهى له رێگه‌وبان و فڕۆكه‌خانه‌كان و هاوشێوه‌كانیان. ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق له ساڵى 1979 دا، كه سه‌دام حسێن ده‌سه‌ڵاتى وه‌رگرت، 12 ملیۆن كه‌س بوو، تێچووهكانیش زیاتر بۆ بهعهسكهركردنى ده‌وڵه‌ت و جه‌نگه‌كان بووه.
به هه‌ڵبژاردنى ساڵح و عه‌بدولمه‌هدى هه‌موو ناوچه‌كه ئاسووده بوو چونكه نیگه‌رانى و دڵڕاوكێیهكى راسته‌قینه‌ى په‌كخستنى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى سیاسى هه‌بوو، ترسى ئه‌وه هه‌بوو بۆشایى دروست ببێت و شه‌ڕى ده‌سه‌ڵات رووبدات و وڵات دابه‌ش ببێت و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان زیاد بكه‌ن و سیناریۆى دیكه‌ى خراپ دابڕێژرێت و كه‌سانى لایه‌نگر و سه‌ر به ده‌ره‌وه‌ى، وه‌ك ئێران، هه‌ڵببژێردرێن و عێراق بخرێته ته‌نگژه‌یه‌كى گه‌وره‌وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى سزاكانى ئه‌مریكاى سه‌ر ئێران‌دا.
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێتیه‌كى سیاسیى خاوه‌ن ئه‌زموونه و په‌یوه‌ندیى فراوانى ئه‌رێنیى هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. هه‌روه‌ها دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدى-یش.
سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زاییه ئاسایى و چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له سیستمى به‌شبه‌شێنه و ململانێى حزبى و ئیقلیمى له‌ناوخۆى خودى عێراقدا، كورده‌كان، له دواى هه‌وڵه شكستخواردووه جیاخوازییهكه، پێویستیان به چاككردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند-دا هه‌یه و به‌غدا-یش پێویستى به سه‌ركردایه‌تیه‌كى دیدگا روون و ئاشكراى سیاسى هه‌یه دوور له گوشاره‌كانى ئێران كار بكات كه وه‌ك درێژكراوهیهكى جیۆسیاسیى خۆى لێى سوودمه‌ند بووه و كردوویه‌تى به ئامرازێكى سیاسى بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى هێزه ئیقلیمیه‌كان و ئامرازێكى ئابوریى بۆ شۆردنه‌وه‌ى دراوه‌كه‌ى و فرۆشتنى نه‌وته‌كه‌ى و تێپه‌ڕاندنى كه‌لوپه‌له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ئامرازێكى سه‌ربازیى بۆ فه‌یله‌قى قودس و پاشماوه‌ى هێزى سوپاى پاسدارانى ئێرانى كه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌كارهێنانى هه‌ندێك له میلیشیا عێراقیه‌كان وه‌ك (سه‌ربازى سووك) تا له‌بریى رژێمى خامنه‌یى له سوریا و یه‌مه‌ن و شوێنانى دیكه‌دا شه‌ڕیان بۆ بكه‌ن.
ناكۆكیى ئه‌مریكا و ئێران-به مه‌ترسى و خراپییهكانیهوه- وه‌ك هه‌ل و ده‌رفه‌تێكى باش و ده‌گمه‌نه بۆ سه‌ركردایه‌تى تازه‌ى عێراق كه بتوانێت وڵات دوور بخاته‌وه له چاوچنۆكیهكانى ئێران. هه‌موان چاوه‌ڕێى بیستنى سیاسه‌تى نوێى سه‌ركردایه‌تیه تازه‌كه‌ى به‌غدا-ن كه به روونى و به جدیى قسه‌یان هه‌بێت و عێراق و عێراقیه‌كان نه‌كه‌نه لایه‌نێكى ململانێكه و رێگه نه‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان ببێته رێڕه‌وێك بۆ سوپاى پاسداران و نه‌بێته بازاڕێك بۆ تاڵان و بڕۆ.
سه‌رچاوه: ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت