ببوورە

بۆچوون / بیروڕا :: 30/09/2018

× سێ‌ روبعی زبڵی ئەم وڵاتە خواردنی زیادەیە.. ببوورە ئەفریقا.
× میلـلەتێكین تا ئێستاش بڕوامان بە ناوك گرتنەوە هەیە.. ببوورە دكتۆر گیان.
× دەمی ئەو سەرۆك لیستە زۆر زۆر زۆر زۆر پیسە.. ببوورە كۆم.
× كەم شیعری ئەم سەردەمە لە زاكیرەدا ئەمێنێتەوە.. ببوورە نالی.
× هەزار جاریش دەستمان بچزێ‌ بە ئاگرەكەدا عیبرەت وەرناگرین.. ببوورە حەمدی.
× كەم دكتۆر هەیە پێنج خولەك بدات بە نەخۆشەكەی.. ببوورە جالینۆس.
× نەمزانی لای تۆ بۆنی سیاسەت لە بۆگەنی سەگی تۆپیو ناخۆشترە.. ببوورە لووت.
× ئەم جارەش كۆمەڵێ‌ خانووی تەجاوز تاپۆ ئەكرێن.. ببوورە شارەوانی.
× هەژاری ناچارمان دەكات بتشكێنین.. ببوورە عیزەتی نەفس.
× من مەسئولێكم لەبیرم چۆتەوە چۆن هەڵتۆقیم.. ببوورە وەفا.
× لەم هەڵبژاردنەشدا هەزاران هەوێ‌ی بەتاڵمان كڕیوە.. ببوورە دیموكراسی.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure