پرسیاره‌كان

بۆچوون / بیروڕا :: 23/09/2018

له‌ هه‌رزه‌كار: ئه‌م نێرگه‌له‌یه‌ له‌ باوكته‌وه‌ فێربووى یان له‌ دایكته‌وه‌؟
له‌ په‌روه‌رده‌: ئاگات لێیه‌ هه‌زاران ته‌له‌به‌ وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌؟
له‌ فه‌رهاد: به‌ته‌ماى شیرین ماره‌ بكه‌ى؟
له‌ مه‌سئول: ئه‌ى بۆچى له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن نه‌وعێكى تر قسه‌ ئه‌كه‌ى؟
له‌ دكتۆر: ئه‌گه‌ر فه‌حسێك پێویستیش نه‌بێ هه‌ر ئه‌ینووسى؟
له‌ ئاده‌م سمیس: ره‌ئت چىیه‌ به‌م ئابورىیه‌ى هه‌رێم؟
له‌ به‌حرى ئیجه‌: گوناحت ناگات ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ت جوانه‌مه‌رگ كرد؟
له‌ میلـله‌ت: ئه‌مجاره‌ش كڵاو ئه‌چێته‌وه‌ سه‌رت؟
له‌ حیزبه‌كانى عێراق: ناهه‌قمانه‌ بڵێین خۆزگه‌مان به‌ كفندز؟
له‌ تۆپخانه‌كانى ئێران: یه‌كه‌مجار خۆم له‌ ئێوه‌ گێل بكه‌م یان له‌ ته‌یاره‌كانى توركیا؟
له‌ خۆم: تازه‌ به‌ته‌ماى چیت؟

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure