درۆیه‌كى هه‌میشه‌یى

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە


ـ ئۆخه‌ى ئه‌وه‌ شوكور تۆى.. نیوسه‌عاته‌ به‌دواتا ئه‌گه‌ڕێم دیار نیت؟
× كورد: كێى جه‌نابت؟
ـ نامناسیته‌وه‌؟؟.. موشكیله‌م.
     ***** 
صه‌دام: باشه‌ ئه‌گه‌ر حه‌زتان له‌ قوڕبه‌سه‌رى و بێ كاره‌بایى بوو.....
شه‌عبى عێراق: ئێ؟
صه‌دام: بۆچى به‌ خۆمتان نه‌گوت؟
     ***** 
موزیع: مه‌سئوله‌كان به‌چى ئه‌تانكوژن؟
تێكۆشه‌رى دێرین: به‌ ئیهمالكردن.
     ***** 
كچ: چى بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رهاد دایم منى له‌بیر بێ؟
دایك: قه‌رزى لێ بكه‌.
     ***** 
پرسیارێكى هه‌میشه‌یى: چۆنى؟
درۆیه‌كى هه‌میشه‌یى: باشم.
     ***** 
په‌یامنێر: ئه‌ها كاك دكتۆر ئه‌و مه‌سئوله‌ چه‌ند خاكىیه‌، له‌سه‌ر عه‌رز دائه‌نیشێ؟!!
دكتۆر: مه‌سه‌له‌ ئه‌وه‌ نىیه‌ به‌قوربان.
په‌یامنێر: ئه‌ى؟
دكتۆر: فه‌قیره‌ مایه‌سیرییه‌تى.
     ***** 
باوك: ژیان شتى زۆر خۆشى تیایه‌ رۆڵه‌.
كوڕ: ژیان؟!
باوك: به‌ڵێ.. ژیانى به‌عزه‌ كه‌سێ.
     ***** 
كه‌شناسى: شوكور وا خه‌ریكه‌ گه‌رماكه‌مان له‌كۆڵ ئه‌بێته‌وه‌.
هاووڵاتى: به‌ڵێ شوكور گه‌لاوێژ كه‌وتووه‌.
كه‌شناسى: ئیتر نۆره‌ى خۆڵبارینه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure