مردنی یەکێک لە تاوانبارەکانی جەنگ

بۆچوون / بیروڕا :: پێش 2 هەفتە

سه‌میر نوری
ئێمە هیوای مردنی هیچ کەسێک ناخوازین، بەڵام ئەگەر جۆن مەکكه‌ین 40 یان 50 ساڵ پێش ئێستا بمرادایە، رەنگە جیهان لە بارێکی باشتردا بوایەو رووبەڕووی ئەو هەموو تاوانە قێزەونە نەبوایتەوە، بە تایبەت لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جۆن مەکكه‌ین کە دەرچووی هێزی دەریاوانی ئەمریکایە لە ساڵی 1958 و ماوەی 22 ساڵ ئەو ئەرکەی هەبووە، بەشداری شەڕی ڤێتنامی کردووەو دواتر بەدیل کەوتە دەستی ڤێتنامییەکانەوە، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی. یەکێک بووە لە پشتیوانانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژی یابان و یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکانی کۆمارییەکانی ئەمریکا و سیستمی جیهانی نوێ کە ناوبانگێکی خراپیان هەیەو بەرپرسن لە وێرانکردنی جیهان بە سیاسەتە توندڕەوەکانیان لەدوای روخانی دیواری بەرلین و کوتلەی رۆژهەڵاتەوە و یەکێکیش بووە لەو کەسانەی پشتیوانیی جەنگی عێراقی کردووە.

جۆن مەکكه‌ین کەسایەتییەکی راستڕەوی ئەمریکایە و دەستی هەبووە لە دەستوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە لیبیا و پێشتریش سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئیسلامییە توندڕەوەکان. لەسەردانیشیدا بۆ سوریا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریادا کۆبووەته‌وەو رۆڵی هەبووە لە جیابوونەوەی رێکخراوی قاعیدە و دروستکردنی داعش و وێنەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەگەڵ ئەبو بەکر بەغدادی بڵاوبووه‌ەوە.

ئەو بەشداربووە لە شەڕی دژی عێراق و یەکێکە لە تاوانبارەکانی جەنگ و شایستەی ئەوەبوو دادگایی بکرێت، بەهۆی تاوانەکانی دژی عێراق و کوشتنی هەزاران هاووڵاتی و روخاندنی عێراق لە رووی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە.

ئەمڕۆ جیهان تاوانبارێکی لە کۆڵبووه‌وە کە دەستی سورە بە خوێنی هاووڵاتیان، بەبێ ئەوەی بدرێتە دادگا یان تاوانەکانی ئاشکرابکرێت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure