باوكت حالییەن چی ئەكات؟

بۆچوون / بیروڕا :: 19/08/2018

× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ دیسانەوە لە عەمرەیە.
-برادەرێكی خەڵكی كەندەكەوە-
     ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ لە ژوورەكەی ئەودیو لەگەڵ ساحێب كۆمپانیایەك خەریكی چرپەچرپە.
-كوڕی مەسئولێك-
     ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ من و سێ‌ خوشكی ترم تەوزیع ئەكات. هەر یەكەمان لە ترافیك لایتێك.
 -مناڵێكی سواڵكەر-
     ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ لای مزگەوتی گەورەوە راوەستاوە بۆ كرێكاری.
-كوڕی بێ‌ئیشێك-
     *****
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ لە تەلەفزیۆنە. بەرنامەی هەیە لەسەر ئازادیی ژنان.
-كوڕی رۆشنبیرێك لە ژنە بچووكەكەی-
     ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ بەخوا نازانم.. یان لەسەرەی نانەواخانەیە یان چووە سەتڵی خۆڵەكە بڕێژێت.
-زرتەبۆزێك كە تازە خەبەری بووەتەوە-
     ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ بۆ تەبدیل هەوا لە مەغریبە
-كوڕی خواپێداوێك-
      ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ بە بیجامەیەكەوە لە هۆڵەكەدا بەدوای شەڕدا ئەگەڕێ‌.
-كوڕی خانەنشینێك-
     ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ لەگەڵ خزمانا چووە بۆ سوڵحی عەشایەری.
-كوڕی مەحامییەك-
     ***** 
× باوكت حالییەن چی ئەكات؟
ـ لەسەر عەمودێك هەڵنیشتووە و ریقنە ئەكات بە جامی سەیارەدا.
-بێچووی كۆترەشینەكەیەك-

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە