درۆ خۆشه‌كان

بۆچوون / بیروڕا :: 31/07/2018

1- وه‌زعه‌كه‌ خۆى چاك ئه‌بێ.
2- پاره‌ى گه‌واد قیمه‌تى چییه‌؟!.
3- هیچ نییه‌ سه‌رمات بووه‌.
4- كه‌ گه‌وره‌ بوویت بیرت ئه‌چێته‌وه‌.
5- ئه‌ویش رێز و سڵاوى هه‌بوو بۆت.
6- گوێ مه‌ده‌رێ ئاو رووناكییه‌.
7- به‌ سه‌رى تۆ هه‌موومان واین.
8- وه‌ڵـڵاهى ئائێستا له‌ خه‌یاڵمدا بووى.
9- مه‌ترسه‌ حه‌ربى نه‌فسى یه‌.
10- به‌ قورعان من له‌ تۆ خراپترم.
11- ئێمه‌ و جه‌ماوه‌ر وه‌كو ماسى و به‌حر واین.
12- به‌ڕاستى جوانى بۆ چوویت ئافه‌رم.
13- به‌ چاوى تۆ نایه‌شێ ده‌ستم زۆر سووكه‌.
14- ناهیچ نییه‌ به‌حاڵ شوختێكى تێبووه‌.
15- تۆ دایخه‌ دوایى خۆم بۆت ئه‌كه‌مه‌وه‌.
16- ره‌قه‌م و ته‌ئریخه‌كه‌یم بۆ بنێره‌ هه‌قت نه‌بێ.
17- ماشه‌ڵـڵا ئه‌ڵێى كوڕى چوارده‌ ساڵیت.
18- ئه‌ى جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌ف.
19- كورد له‌ عێراقدا شه‌ریكه‌.
20- هه‌رگیز كورد له‌بیرناكه‌ین.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure