سه‌رچاوه: ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌وه مایه‌ى سه‌رسامى نییه كه ئاستى شڵه‌ژان و په‌شێویى لاى سه‌رانى رژێمى ئێران و ژهنراڵهكانى به‌رز ببێته‌وه و زیاد بكات، چونكه تاران ده‌زانێت كه له‌و ساته‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌رچوونى وڵاته‌كه‌یى له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران، راگه‌یاندووه، دۆخێكى تازه‌ى قورس و گران هاتووه‌ته گۆڕێ. ئه‌وه‌یش كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌وكاته‌وه تا ئێستا كردوویه‌تى ده‌چێته خانه‌ى ئه‌و گورزه ئازاربهخشانهوه كه ئاراسته‌ى تاران ده‌كرێن.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى هاوینى 2015 ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا واژۆى كرد، ده‌ستكه‌وتێكى ته‌واو ئێرانییه به ماناى وشه. به‌لاى ئێرانه‌وه رێگر و له‌مپه‌رێك بووه له به‌رامبه‌ر هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ڵگه و گهواهیدهرێكى نیازپاكانهى نێوده‌وڵه‌تیه به گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌یه‌كى زۆر بۆ ئێران. له‌ڕاستیدا گرنگترین شتێك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه كه تێیدا نه‌هاتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تاران سه‌ركه‌وتوو بوو له هێشتنه‌وه‌ى ره‌فتارى ئیقلیمگیرانهى خۆى و ده‌ستوه‌ردانه‌كانى له ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و جبه‌خانه مووشهكیهكانى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر دانوستانێك. به‌مه‌یش توانیى ده‌ستكه‌وته‌كانى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه بخاته خزمه‌تى پاره‌پێدانى پاڵنه‌ره گه‌وره‌كانى له ناوچه‌كه‌دا. ره‌نگه ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دا بووبێت كه زه‌حمه‌ته پاشه‌كشه له رێككه‌وتننامه‌كه بكرێت چونكه بووه‌ته رێككه‌وتنێكى نێوده‌وڵه‌تى.
ئاماژه‌كانى تره‌مپ-یش به‌وه‌ى كه له ناوه‌رۆك و گیانى رێككه‌وتنه‌كه رازیى نییه و پهیوهستنهكراوه به ره‌فتارى ئێران له ناوچه‌كه‌دا، هه‌وڵى گوشارێكى ئاسایى نین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه زۆر به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت كه له‌و باوه‌ڕه‌دا بێت تره‌مپ چۆن چۆنى بڕیاره‌كانى ده‌دات. ئه‌و (تره‌مپ) پیاوێكه بهئاسانییهكى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و زۆر نائاسایى بڕیار له مه‌سه‌له ئاڵۆز و به‌یه‌كداچووه‌كان ده‌دات.
ره‌نگه به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵۆزى و پهشێویهكان، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێران له‌وه گه‌یشتووه پابه‌ندبوونى ئه‌و وڵاتانه‌ى تر، كه رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ كردووه، پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتننامه‌كه‌وه، قه‌ره‌بووى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكاى بۆ ناكه‌نه‌وه. ئه‌وه بوو ئێران له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا زیاد له جارێك ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه متمانه‌یه‌كى ئه‌وتۆى به ئه‌وروپاییه‌كان نییه له دابینكردنى ئه‌وه‌ى ئێران پێویستیه‌تى له گره‌نتیى سیاسى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى دارایى. ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌یامى راشكاوانه‌ى كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان كه به ئاشكرا ده‌ڵێن بژارده‌ى ئه‌وان له نێوان په‌یوه‌ندییان به ئێران یاخود په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریكاوه، بێ سێ و دوو ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێرن.
بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ ده‌رچوون له رێككه‌وتنه‌كه حه‌زێك یاخود قسه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى نییه. ئه‌و جموجووڵانهى ئیداره‌كه‌ى ده‌ستیان داوه‌تێ بۆ ئامادهكاریهكانى سزاى نه‌وت-ى ئێران كه بڕیاره له چوارى تشرینى دووه‌مى داهاتوودا بچێته خانه‌ى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه ئێران رووبه‌ڕووى كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كى زۆرى هه‌نارده ده‌بێته‌وه و داهاته‌كه‌ى داده‌ته‌پێت، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كه خۆى له‌ژێر بارێكى قورس و گراندایه به‌هۆى رۆچوونه ناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان و پابه‌ندبوونه داراییه‌كانى به‌رامبه‌ر میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى له چه‌ندین گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا.
مهترسیدارترینى ئه‌وه‌ى كه له قه‌یرانه ئابورییهكهدایه و خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رى گواستنه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كه‌یه بۆ ناوخودى گۆڕه‌پانى ئێران، واتا بۆ ناو ماڵى رژێم. خۆ ئه‌گه‌ر بڕوانینه ناڕه‌زایى و داواكاریه‌كان كه به شار و ناوچه‌كانى ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێن، ده‌زانین نه‌بوون و كه‌میى سه‌رچاوه و پێداویستیه‌كان ده‌كرێت نه‌وت بكات به‌سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تیه میلـلیهدا كه هاوشانى به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمگهلێكن و داواى راگرتنى تێچووى جه‌نگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیانپهرژێته سه‌ر بارودۆخى ناوخۆى خۆیان. راسته داموده‌زگاكانى ئێران شاره‌زاییه‌كى زیاد له پێویستیان هه‌یه بۆ گه‌مارۆ و له‌قاڵبدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و بڵاوه‌پێكردن و كوژاندنه‌وه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌یش راسته كه نائومێدى و بێهیوابوون له كاروبارى حكومه‌ته یه‌ك به‌دواى یهكداهاتووهكان رژێم ده‌خه‌نه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى قورس و گرانه‌وه. ئه‌و ژمارانه‌یش كه ده‌رباره‌ى بێكارى و هه‌ژارى و نزمیى نرخى دراو و پاشه‌كشه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه خراپ به‌سه‌ر رژێم و حكومهتهكانیدا ده‌شكێنه‌وه.
جگه له‌مانه‌یش ئه‌و ئهوروپاییانهى كه پابه‌ندبوونى خۆیان به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران، راگه‌یاندووه، هیچ دوودڵییه‌كیان نه‌نواندووه له سه‌ركۆنه‌كردنى سیاسه‌تى تێكدانى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و له بۆنه جیاجیاكاندا ئه‌مه‌یان راگه‌یاندووه. ئه‌وه حاڵه‌تێكى نائاسایى نییه كه له ناوچه‌كه و له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یش باس له‌وه ده‌كرێت سنورداركردنى سیاسه‌تى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى ئێران هیچى كه‌متر نییه له سنورداركردنى ویست و به‌رنامه ئهتۆمیهكانى.
هه‌ندێك هۆكارگه‌لى دیكه‌یش له ئارادان، له‌وانه ئاگرهكانى ناوچه‌كه، هه‌م له به‌رده‌وامى و هه‌م له رێككهوتنیشدا ته‌نیا هه‌ر له‌ئه‌ستۆ و به‌رپرسیارێتیى هێزه ئیقلیمیهكاندا جێنههێڵراون، به‌ڵكو خراونه‌ته ئه‌ستۆ و به‌رپرسیارێتیى هێزه گه‌وره نێودهوڵهتیهكانیشهوه. ده‌ستوه‌ردانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى روسیا له جه‌نگى سوریادا بهڵگهكى روونى ئه‌م لایه‌نه‌یه. هه‌روه‌ها راده‌ستكردنى سوریا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوودهوڵهتیهوه به روسیا ئاماژه و به‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمیه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى سوریایه‌كى ئێرانى. سه‌رپه‌رشتیكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سوریا-یش له‌لایه‌ن روسیاوه بۆ هێڵه‌كانى دوورخستنه‌وه‌ى پێكداهه‌ڵپژان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و به‌پێى بنه‌ماكانى 1974، په‌یامێكى روون و ئاشكراى دوورخستنه‌وه‌ى ئێران-ه له ناوچه‌كه. تاران باش ده‌زانێت كه بابه‌تى سوریا له لوتكه‌ى هیلسنكى ئه‌مریكا-روسیا له روانگه‌ى پێداویستیه‌كانى سه‌قامگیریى ئیسرائیل و كۆنترۆڵكردنى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئێران و یارمه‌تیدانى ئاواره سوریهكانهوه چاره‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانى ئێران له یه‌مه‌ن هیچ گرهنتیهكى سه‌ركه‌وتنى نییه. هاوكات له كۆى ئه‌و چوار پایته‌خته‌ى كه ئێران ئاهه‌نگى چوونه‌پاڵ ناوچه‌ى نفوزى خۆیى بۆ دهگێران، دوانیان، به‌غدا و به‌یروت، ململانێیه‌كى توندیان تێكه‌وتووه له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ته‌كانیان ئه‌گه‌رچى هه‌ردوولایشیان هه‌ڵبژاردنیان كردووه.
له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كه به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات بۆیه ئاستى شڵه‌ژان و په‌شێویى له ئێران‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه و له هه‌ڵكشاندایه. ئه‌مه‌یش به ئاشكرا له لێدوانه‌كانى سه‌رۆك حه‌سه‌ن رۆحانى-دا ده‌رده‌كه‌وێت كه تێیدا ئاماژه‌ى به داخستنى ته‌نگه‌ى هورمز داوه ئه‌گه‌ر رێگه له هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگیرێت. ئه‌م شێوازى ئاخاوتنه‌ى رۆحانى-یش له‌لایه‌ن رابه‌ر و ژهنراڵهكانى پاسدارانه‌وه پێشوازى و پیرۆزبایى لێكراوه. له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ قووڵى و قورسیى ترسه‌كانى ئێران، رۆحانى له‌وه‌یش واوه‌تر چوو و به تره‌مپ-ى وت "یاریى به كلكى شێر مه‌كه چونكه په‌شیمان ده‌بیته‌وه". ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه رۆحانى روویكردووه‌ته گوزارشت و ده‌سته‌واژه‌كانى فه‌رهه‌نگى سه‌دام حسێن كاتێك كه به سه‌رۆكى ئه‌مریكاى وت "ئاشتى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بێته دایكى هه‌موو ئاشتیهكان و جه‌نگیش له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بێته دایكى هه‌موو جه‌نگه‌كان/صلح با ایران مادر تمام صلح خواهد بود و جنگ با ایران مادر تمام جنگ ها خواهد بود".
ئه‌وه روون و ئاشكرایه كه خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ره‌و سه‌ختى و قورسى ده‌ڕوات. پهشێویهكان له دۆسیه‌ى سوریاوه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ دۆسیه‌ى ئێران. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ئاشكرایه كه بژارده‌كانى ئێران قورس و زه‌حمه‌تن. یان دووباره خواردنه‌وه‌ى ژه‌هرى سزاكان و چاوه‌ڕێكردنى رۆیشتنى تره‌مپ، یاخود قبووڵكردنى دانوستانه‌كانى تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمى و هه‌روه‌ها رۆڵى ئیقلیمیهتى، پێكه‌وه. هه‌ردوو بژاردهكهیش بۆ رابه‌ر و ژهنراڵهكانى پاسداران قورس و زه‌حمه‌تن. هه‌رچى رۆیشتن و ملنانیشه به‌ره‌و (ئوم لمهعارك) ئه‌وا ئه‌زموونه‌كه‌ى سه‌دام حسێن مژدهبهخشى هه‌ڵه‌ى گه‌شتێكى تێكشكێنهرى له‌وجۆره نییه.