كۆمه‌ڵێك حه‌یوان

بۆچوون / بیروڕا :: 24/07/2018

× ئێمه‌ عه‌قڵمان وه‌كو به‌رزه‌پرد وایه‌، هه‌یه‌ به‌س كه‌س ئیستیفاده‌ى لێ ناكات.
× خۆزگه‌م به‌وانه‌ى كه‌ به‌عێراق ناڵێن ئه‌م كاول بووه‌، پێى ئه‌ڵێن ئه‌و كاول بووه‌.
× ئه‌م وڵاته‌ چاكسازى و ماكسازى به‌ده‌ردى ناخوا، موده‌ڕیبێكى ئه‌جنه‌بیى پێویسته‌.
× له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ى كه‌ گه‌وره‌ى تیا بچووك بكرێت هیچ بچووكێك گه‌وره‌ نابێت.
× خوایه‌ گیان مه‌سئول به‌هه‌ر صوره‌ت، ئه‌م گڕه‌یه‌ چییه‌ بۆت نازڵ كردووین. 
× یان ئه‌وه‌نده‌ باسى بیروباوه‌ڕت مه‌كه‌، یان وه‌كو بیروباوه‌ڕه‌كه‌ت بژى.
× به‌ڕێز عه‌بادى، توو سه‌رى عه‌زیزت بمانگه‌ڕێنه‌ره‌وه‌ بۆ دواوه‌.
× مه‌عیده‌م ئه‌سووتێته‌وه‌، وابزانم هى ئه‌و خواردنه‌یه‌ كه‌ دوێنێ نیوه‌ڕۆ نه‌مخوارد.
× له‌ ژیاندا هیچ شتێك نيیه‌ ناوى مه‌حاڵ بێ، ته‌بعه‌ن ئه‌مه‌ى ئێمه‌ ژیان نییه‌.
× كۆمه‌ڵێك حه‌یوان نه‌یانهێشت وه‌كو ئینسان بژیم.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure