ناو...وەزیفە

بۆچوون / بیروڕا :: 16/07/2018

ناو: باوك.
وەزیفە: موراقەبەكردنی موبەریدەكە بزانێ‌ ئاوی تیا ماوە.
     ***** 
ناو: دراوسێ‌.
وەزیفە: دزینی پاسۆردی وای فایەكە.
     ***** 
ناو: هاوپەیمان.
وەزیفە: دەست لێ‌ بەردان لە عانی لێقەوماندا.
     ***** 
ناو: سپلیت.
وەزیفە: رەقكردنی كۆڵنجەكانی شان و مل و تەقاندنەوەی محەویلەی گەڕەك.
     *****
ناو: موحەلیلی سیاسی.
وەزیفە: بە غەڵەت لێكدانەوەی رووداوەكانی رابردوو زائیدەن پێشبینیكردنی كۆمەڵە رووداوێك كە هەرگیز روونادەن.
     ***** 
ناو: حێل.
وەزیفە: خۆشكردنی بۆن و بەرامەی قاوە.
     ***** 
ناو: كتێبی پەیڕەو و پرۆگرام.
وەزیفە: جوانكردنی دیكۆری ژووری مەسئولەكان.
     ***** 
ناو: پۆلیسی خەستەخانە.
وەزیفە: بەرزكردنەوەی زەغتی نەخۆش و مورافیق.
     ***** 
ناو: ئەردۆغان.
وەزیفە: قەشمەریكردن بە دیموكراسی.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure