رۆژى کرێکار

بۆچوون / بیروڕا :: 01/05/2016

+ یەکى ئایار، رۆژى کرێکار، لە ژنە نیپاڵییەکانى ماڵە مەسئولەکان پیرۆز بێت.
*****
+ بە رەئى من دوو دەقە پەخشى قەناتى ئامۆژگارى نیشانى ئەبوبەکر بەغدادى بدەیت، یەکسەر ئەڕوات ئەڵێ ئێرە ئیتر داعشى ناوێت.
*****
+ وەزعى حیزبەکانم بە نەوعێک لێ تێکەڵ بووە چاوەڕوانم تەکەتولەکانى ناو پارتى ئاشت ببنەوە بۆ ئەوەى سەلاحەدین دەميرتاش بگەڕێتەوە ناو یەکگرتووى ئیسلامى و موشکیلەکەى دیندار زێبارى لەگەڵ باڵى هەورامیەکانى ناو حیزبى شیوعیدا حەل بکات.
*****
+ ئەنجومەنى گەڕەکى خۆمان بەبۆنەى هەفتەى نابیستانەوە چەپکە گوڵێکى نارد بۆ حکومەتى هەرێم.
*****
+ وەزعى حیزبەکەمان وەکو سیعرى نەوتى لێ هاتووە، مەجبووریت دەقە بە دەقە ئاگات لێ ى بێ.
*****
یەکەم: ئەزانى ئەم هەرێمەى ئێمە زۆر لە یەکێتى سۆڤیەت ئەچێ؟
دووەم: لەو رووەوە ئەفەرمووى کە دوژمن و ناحەزى زۆرە؟
یەکەم: نەخێر، لەو رووەوە کە خەریکە واى لێ بێ بڵێین هەرێمى کوردستانى جاران.
*****
نەخۆش: زۆر سەیرە دکتۆر، بە حەیاتم نازانم سەرئێشە چى یە.
دکتۆر: خۆشحاڵم بە ناسینیت، مەسئولى چ حیزبێکیت؟ 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure