دێى فره‌كوێخا

بۆچوون / بیروڕا :: 23/05/2018

× به‌گم فریاكه‌وه‌.. مشك له‌ ژێرزه‌مینه‌كه‌ یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى به‌ى ساغى نه‌هێشتۆته‌وه‌.
ـ به‌ڕاستى ده‌عبایه‌كى موزیڕه‌..
× هه‌ر موزیڕ!.. هه‌ر قوڕمساغ!.. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ و نووسراوى ره‌سمى له‌ناو ئه‌بات، گرانه‌تاش بڵاوئه‌كاته‌وه‌.
ـ گرانه‌تا نا كوڕم تاعون.. مشك تاعون بڵاو ئه‌كاته‌وه‌.
× یه‌عنى خراپتر.. ئه‌وه‌ من خاترم گرت وتم گرانه‌تا.. ئه‌ڵێى چى مه‌جموعه‌یه‌ك پشیله‌ بێنین بۆ ژێرزه‌مینه‌كه‌ به‌شكو قڕیان تێخه‌ن و نه‌جاتمان بێ؟
ـ پشیله‌ بێنین؟!
× ئه‌ى چى ئه‌رێ وه‌ڵـڵا باشترین حه‌له‌.
ـ ئه‌ترسم له‌گه‌ڵ مشكه‌كانا رێك بكه‌ون.
× پشیله‌ و مشك رێك بكه‌ون؟!
ـ ئا.. له‌ شانسى ئه‌م حكومه‌ته‌ نه‌گبه‌ته‌ هه‌موو شتێ رێى تێئه‌چێ.
× خۆزگه‌ حكومه‌ت له‌ كونێكه‌وه‌ چاوى لێ ئه‌بوو كه‌ تۆ ئه‌وه‌نده‌ خه‌فه‌تى بۆ ئه‌خۆى.
ـ كوڕى باوكم له‌وه‌ته‌ى دنیا دنیایه‌ هه‌ر فه‌قیر و هه‌ژار بڕبڕه‌ى پشتى حكومه‌ت بوون.
× كه‌چى ئه‌و دایمه‌ن دیفاع له‌ لایه‌نێكى تر ئه‌كات..پشتى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌گرێ.
ـ خۆزگه‌ به‌ڕاستى پشتى ده‌وڵه‌مه‌ندى بگرتایه‌ و نه‌جاتمان بوایه‌.. مردوومراوانه‌ هه‌ر رۆژه‌ى له‌سه‌ر مه‌زاجێكن.
× به‌ جه‌مع قسه‌ مه‌كه‌ گه‌وره‌م. حكومه‌ت تاكه‌.
ـ ئه‌وه‌ى لاى ئێمه‌ تاك نىیه‌. هه‌رچى هه‌ڵئه‌سێ بۆخۆى حكومه‌تێكه‌.
× كه‌واته‌ ئه‌مه‌ بۆیه‌ وه‌زعمان وایه‌.
ـ ته‌بعه‌ن. ئه‌ى نه‌تبیستووه‌ ئه‌ڵێ دێى فره‌كوێخا ناحه‌سێته‌وه‌؟؟

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە