dwarozh

کێشەکانی ناپۆلی بەرامبەر مانچستەرسیتی

بۆچوون / بیروڕا :: 02/11/2017


بڵند لهۆنی

 سستی باڵەکانی ناپۆلی هۆکارێک بوون بۆ ئەوەی پلانی ساری جێبەجێ نەکرێت، کە پلانی سەراپاگیری مەودا و تۆپی درێژە ، چونکە پێویستی بەجووڵە و تاکتیکی زۆرە، هەروەها سستی لایەنی بەرگری هێڵی ناوەندی ناپۆلی، هەروەها نەبوونی یەدەگی هێرشبەرەکان، کە بینیمان کالیخۆن و مێرتینێز چەند هەلێکی ئاسانیان لەدەست دا، بەڵام بەهۆی نەبوونی یەدەگەوە ناچار بوو یارییان پێبکات.

لەبەرامبەردا یانەی مانسیتی خاوەنی چەندین ئەستێرەی بەتوانا بوو، هێڵی یەدەگی یانە ئینگلیزیەکە زۆر تۆکمەیە بەشێوەیەک دەتوانین بڵێین هاو ئاستی پێکهاتەی سەرەکین، هەروەها گۆڕینی چەند پلانێک لەلایەن پیپ گواردیۆلا وە، کە جگە لە تۆپ گواستنەوەی کورت، بە تۆپی بەرز و هێرشی هەڵگەڕاوە توانیان گۆڵ تۆمار بکەن.

لەکاتێک دا  ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر پلانی B و C بەکارناهێنێت، تاکو یاریزانێکی تر لەهێڵێکی تر دا جێی بکاتەوە، بەهێڵێکی تر، شێواز و ڕیتمی یاریکردنی ناپۆلی بۆ گواردیۆلا ئاشکرا بوو،لەبەر ئەوە زۆر بەباشی توانی مامەڵە بکات لە خاڵە لاوازەکانی یانەی ناپۆلی دا بەتایبەت لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵەکەی ئەگوێرۆ، کە سوودیان وەرگرت لە بۆشای نێوان هێڵی ناوەند و هێڵی بەرگری ناپۆلی، بە هێرشی هەڵگەڕاوە و بە تۆپی درێژ گۆڵییان تۆمار کرد.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure