dwarozh

ئــەدەبیاتی " بارســا " دوای ھاتنی " عوسمان دێمبڵی " چـۆن دەبێت ...... ؟

بۆچوون / بیروڕا :: 25/08/2017


بەگەڕانەوە بۆ وەرزی پارسـاڵ زۆر بەئاشـکرا کێشەکانی یانەی بارسـا ھەسـت پێکراوە لەکاتێکدا وەرزێ نوێ دەستی پێکردەوە ئیدارەی یانەی وەک پێویست برینەکانی ساڕێژ نەکردووە ، لەچوار چێوەیەدا دەتوانین خوێندنەوەیەک بۆ ھاتنی " دێمبڵی " بکەین

ئیدارەی بارســا وای پیشاندا بەھێنانی "عوسمان دێمبڵی " جێگای " نیمار " پڕکراوەتە و یانەکەش لەغەم ڕەخـسا ! ئەوەی جێگای سەرنجە چ پارسـاڵ چ ئەمساڵ لەکاتی ئامادەکاری ، ھەر دوو کلاسیکۆ ، وەرزی یەکەمی لا لیگا .... بارسا کێشەی نەبووە لەجێگای " نیمار "دا ، بارسا لە زۆر جێگای دیکە کێشەگەلێکی گەورەتری ھەیە تێ ناگەم ھێنانی " دێمبڵی " زیاد دەکات بۆ ئەدەبیاتی بارسا .
سروشتی واژۆکردنی گرێبەسـت ئاوایە ; لە چ جێگایەکدا کێشەت ھەیە یاریزانی تایبەتمەندی بۆ بھێنی یاخوود بتەوێ چ جێگایەک بەھێز بکەیت یاریزانی بۆ ئەھێنی ، بارســا کێشەی باڵەکانی ھەیە ! کێشەی ناوەڕاستێکی مایسترۆی ھەیە ! کێشەی ھێڵی یەدەگی ھەیە !


پارساڵ تەنھا کێشەی ھێرشبەری نەبوو بەڵام دەرئەنجام بەتەنھا جامی شـای برد ،ئەمەش تەواو نەخوازراوە بۆ ھاندەرانی بلاوگرانە ! بەھاتنی دێمبڵی ھێڵی پێشەوە گەر لە وەرزی پار باشتر نەبێت تەواو ھاوئاستن .
کەوایە کێشە بنەڕەتیەکان بەکراوەی ماونەتەوە ، سەرنج بدەن ئەوانەی لەتەوەری  ناوەندی بارسـا کاردەکەن بریتین لە { بۆسکێت ، ڕافینھا ، س / ڕۆبەرتۆ ، ڕاکیتیچ ، ئینێستا ، گۆمێز } ئەم ناوانەش پۆلێن دەکرێن بۆ دوو بەش :

یەک / ھەندێکیان تەمەنیان تەواو ھەڵکشاوە توانایان نییە وەرزێکی درێژ بەبەردەوامی یاری بکەن ، بۆیە گریمانەی پێکانیان زیاتر دەبێت نا ھاوسەنگی جارێکی تر دەبێتەوە ھاوڕێی ناوەندی یاریگا .

دوو / بەشەکەی تریان ئەزمووندار نین  بەتایبەت کاتێک ڕووبەڕووی گەورەکان دەبنەوە ، یاخوود ڕانەھاتوون بە کلتوری یاری کردنی یانە .

پێویستە ھەرچی زووە مایسترۆیەک بھێنرێت تا ئەوەی ببێتە چەقی ھێز بۆ یانە ، جارێکی تر تەوەری ناوەند ڕووماڵی یاری تیمەکە بکات چوونکە لە کلاسیکۆدا زۆر بەڕوونی ھەست دەکرا شتێک نییە بەناوی ھێڵی ناوەند.
خاڵێکی تر : لابردنی گەورەترین ئەرکە لەسەر شانی " لیۆ " بەھۆی نەبوونی ھاوکارێکی کارامە لیۆ خۆی ھەڵدەستێت بەھێنانی تۆپ لە قووڵای یاریگا چ بۆ خۆی چ بۆ ھاوکارەکانی لەھێڵی ھێرشبردن .

لاوازی ھێڵی بەرگری : دوای وازھێنانی " کارلۆس پیۆڵ " گەورەترین کەلێن ھەبووە لەھێڵی بەرگریدا ، ھۆکاری زۆر دیارنەبوونی لاوازی ئەم ھێڵە دەگەڕێتەوە  بۆ ھێڵی پێشەوە چوونکە ژمارەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار دەکرێت ئەمەش نا ڕاستەوخۆ پەردە پۆشکردنی ھێڵەکەیە نابێت بیرمان بچێت ئەم وەرزە " ماسکیرانۆ ، پێکی " ئاستیان دادەبەزێت بەرز نابێتەوە بەھۆی زیاتر ھەڵکشانی تەمەنیان .

تاک پلانی یانە : بارســا سیستەمی یاریکردنی تەواو ئاشکرایە { یاری گشتگیر ، داڕشتەی 4-3-3 } ئەمەش گەورەترین کێشەیە تا ئێستا بەکراوەی ماوەتەوە کاتێک تیمی ڕکابەر دژە پلان بۆ بارســا بەکاردەھێنن ، بارســا کاردانەوەی نییە گەر ھەش بێت تەواو لاوازە ! پێویستی بەیاریزانێکی تۆپ لێدەرە واتا لە دەرەوەی ناوچەی ســزا تۆپ لێ بدات - کۆتینھۆ - جوانترین بژاردەیە ! بەڵام کۆتینھۆ یان ھاوشێوەی کۆتینھۆ دەھێنرێتە یانەکە ؟؟؟

چارەسەرنەکردنی ئەم کێشە گەورانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەدەبیاتی دوای " دێمبڵی " ھەمان ئەدەبیاتە ! ھیچ زیادەیەکی پێ ناکرێت ؟ ھیچ جۆرە گەشبینیەک نییە بۆ ھاندەران بارســا لەم وەرزشـدا .......

گەر بەگریمانەیەک دایبنێنن " میسی " دووچاری پێکان بێت یاخوود سـزایەک قورس ببێتەوە بارســا تیمێکی یەکجار سادەیە لە وەرزی نوێدا ،،، ھاوکات وەدەرنانی بەرپرسانی ئیدارەی ئێستا لەگەڵ سەرۆکی یانە ئەگەرێکی سەد لە سەدە ............

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure