dwarozh

فه‌یله‌سوفێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستیه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 19/08/2017


فه‌یله‌سوف واته‌ كه‌سێك هه‌میشه‌ به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێت
به‌رشلۆنه‌ به‌ده‌ر له‌و هه‌موو بارودۆخه‌ی كه‌ به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا هاتووه‌و له‌و‌ كه‌ش و هه‌وایه‌ش له‌ئیستادا یانه‌كه‌ تێدایه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م نوسییه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌ك یاخود راوبۆچوونی ئیمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌ی كه‌ یانه‌كه‌ له‌ماوه‌ی (9)ساڵی رابردوودا پێدا گوزه‌ری كردووه‌و تێكڕای  كیشه‌و گرفته‌كانی یانه‌كه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌مان سیناریۆن و هه‌ر وه‌رزه‌و به‌جۆرێك دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌، وه‌ ئه‌و گرفتانه‌ش ‌ پۆلێن ده‌كه‌ین به‌ (3) به‌شی سه‌ره‌كیه‌وه‌و وه‌ ده‌یشوبهێنین به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ و له‌ساییه‌ی ئه‌وه‌وه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر برینه‌كانی یانه‌كه‌و له‌كۆتایی نوسییه‌كه‌دا هۆكاری چاره‌سه‌ره‌ی دیاری ده‌كه‌ین
پیپ گواردیۆلا عه‌قڵیه‌ت و مێشكی یانه‌كه‌:- ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رابردوو به‌دیاری كراوی ساڵی (2009) كاتێك گواردیۆلا له‌ژێر فشارو خواستی كۆچ كردوو یۆهاین كرۆیف داوای لێ ده‌كرێت پۆستی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ وه‌ربگریت، ئه‌وكاتانه‌ پیپ راهێنه‌ری تیپی لاماسیای هه‌مان یانه‌ بوو كاتیك گوێی له‌و هه‌واڵه‌ ده‌بیت شۆك ده‌بێت و ترسی رووبه‌ربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌ستێره‌كانی ئه‌وكاته‌ (رۆنالدینهۆ-دێگۆ- ئیتۆ-چاڤی-ئینێستا- پیۆڵ)...هتد. خۆی ده‌ڵێت:( من ده‌ترسام له‌راستیدا راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ بكه‌م، به‌ڵام هه‌رخۆشی ده‌ڵێت: من كه‌بینم  فرانك ریكارد راهێنه‌ری ئه‌وكاته‌ به‌خه‌مساردیه‌وه‌ مه‌شق و راهێنان به‌ تیمه‌كه‌ ده‌كات و یه‌كێك له‌دیمه‌نه‌كاندا بینینم رۆنالدینهۆ به‌بی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن مه‌شقه‌كانی جێ ده‌هێڵێت و ریكاردیش له‌لیوارێكی یاریگادا سیگاری ده‌كێشا ئیدی من بریارم دا پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ وه‌ربگرم)... كتیێبی (پیپ گواردیۆلا).
مه‌به‌سته‌كه‌ لێره‌دایه‌ دوای وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ عه‌قڵیه‌تی ئه‌و راهێنه‌ره‌ هه‌موو سنوره‌كانی تێپه‌راندو یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌یانه‌كه‌دا دورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یایزان بوو وه‌ك (رۆناڵدینهۆ-دیكۆ-ئیتۆ)  كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا شتێكی دژه‌ باو بوو راهێنه‌رێك كارێكی هاوشێوه‌بكات، له‌سه‌لماندنی بیرۆكه‌كه‌ی هێنانی كۆمه‌ڵیك یاریزانی لاو له‌قوتابخانه‌ی لاماسیا بوو كه‌ دواتر بوونه‌ هه‌وێنێك بۆ یانه‌كه‌ ، به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه‌ راسته‌وخۆ ئامانجه‌كه‌ی پێكاو توانی یانه‌كه‌ له‌وحاڵه‌ بێهۆشیه‌ی كه‌تێی كه‌وتووبوو یانه‌كه‌و یاریزانه‌ ئه‌ستێره‌كانی وه‌هۆش هێنایه‌وه‌ هه‌ر ئه‌ویش بوو تێكرای هه‌یكه‌لی یانه‌كه‌ی كرده‌ یه‌ك جه‌سته‌.
لیۆنێل میسی وه‌ك جه‌سته‌ی برینداری یانه‌كه‌:- هیچ شه‌ك و گومان له‌وه‌دا نییه‌ لیۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌یانه‌كه‌ی كردووه‌ میژووی تۆپی پێ بۆ هه‌میشه‌ له‌بیره‌وه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كانی جیهان، هه‌موو ئه‌وچاكانه‌ش كه‌ بۆ یانه‌كه‌ كردوویه‌تی باوان بۆ نه‌وه‌كانی ده‌گێرنه‌وه‌، به‌ڵام له‌یاسا كه‌ونیه‌كانیشدا هه‌میشه‌ ماده‌كان دوجه‌مسه‌رییه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر چاكه‌ هه‌بێت بێگومان خراپه‌ش ته‌ره‌فی دووهه‌مه‌، ئه‌و باره‌ نه‌رێنیه‌ی كه‌ به‌سه‌ر لیۆنیل میسی تێدا تێ ده‌په‌ڕیت و ده‌توانین بڵێن بووه‌ته‌ هۆكاری جه‌سته‌ برینداره‌كه‌ی یانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ یاریزانێك یاخود ئه‌ستێره‌یه‌ك ناتوانێت كێ به‌ركێ پاوانخوازی میسی بكات و ناتوانێت سنوره‌كانی خه‌یاڵی بوون به‌یه‌كه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌كه‌ له‌خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا بكات ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رووبدات ره‌نگه‌ سیناریۆی (هێنری-ئیبراهیم ئۆڤیچ-دایڤید ڤیا-نێمار) هتد. ده‌رگاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌یانه‌كه‌دا زۆر به‌ئاسانی بۆ بكرێته‌وه‌، ده‌بیین چۆن هه‌موو جه‌سته‌ی یانه‌كه‌ له‌یاریه‌كاندا بووه‌ته‌ لیۆنیل میسی ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌یارییه‌كاندا بوونی هه‌بێت و كارا بێت ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ ئه‌كتیڤه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ رووبدات ئه‌وا شتێك نی یه‌ له‌یاریگادا به‌ناوی تیمی به‌رشه‌لۆنه‌، له‌راستیدا له‌زانستی تۆپی پێ دا ئه‌و حاڵه‌ته‌ درمه‌.
یاریزانانی یه‌ده‌گ نه‌بوونه‌ته‌ سێبه‌ر بۆ ئه‌ستێره‌كان‌:- ئه‌گه‌ر بروانیینه‌ ئه‌و بارودۆخه‌یه‌ یانه‌كه‌ له‌رووی یاریزانی یه‌ده‌گه‌وه‌ ده‌توانین بڵێن كێشه‌ی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عه‌قڵییه‌تی هه‌ر راهێنه‌ره‌ك له‌دوای پیپ گواردیۆلاوه‌ نه‌یانتوانیووه‌ هه‌گبه‌ی كارییان ئاوردانه‌وه‌یه‌ك بێت له‌ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌ستێرانه‌كه‌ی كه‌ رۆژێك دێت ماڵئاوایی له‌یانه‌كه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ كه‌متر پشتیان به‌ قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تییه‌كه‌ی خۆیان به‌ستووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یاریزانی به‌هره‌مه‌ندو ئاست به‌رز بووه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ له‌بارودۆخێكی وه‌ك ئێست یانه‌كه‌ ئه‌ژنۆكانی شكاوه‌و توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌ماوه‌ ره‌نگه‌ به‌هێنانی چه‌ند یاریزانێك نه‌توانیت هیواكانی و خه‌ونی یانه‌ی خه‌ونه‌كان بگه‌رێنێته‌وه‌.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵێن به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ته‌نها پێویستی به‌هینانی عه‌قڵیه‌تێكی نوێ ی هاوشێوه‌ی پیپ گواردیۆیه‌ كه‌توانای توانستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌بێت و بریاره‌ ئه‌رێنیه‌كانی له‌فه‌لسه‌فه‌ و كاری خۆی بێت نه‌ك دارشته‌ی به‌رپرسانی یانه‌كه‌، دواتر هه‌ر ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ بیر له‌ جه‌سته‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بكاته‌وه‌ دادپه‌روه‌ری له‌تۆپی پێدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 11 یاریزان هاوشێوه‌ی یه‌ك جه‌سته‌ له‌یاریگادا پێكه‌وه‌ بۆ ئامانجێك یاری ده‌كه‌ن هیچ كه‌سێك له‌سه‌رو یاخود خوارو ئه‌وی باڵاوه‌ نی یه‌ وه‌ك چۆن ئێستا زێدان ئه‌و سیناریۆیه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید دارشتووه‌.
هه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ كه‌ له‌تۆپی پێدا پێ ده‌وترێت به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یاریزانی یه‌ده‌گ یاخود قۆتابخانه‌ی لاماسییا بكاته‌ سێبه‌رێكی هه‌میشه‌ی به‌سه‌ر یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌وه‌و تا گه‌رمایی خۆری به‌هێزی یانه‌ گه‌وره‌كانی دیكه‌ نه‌توانن به‌ئاسانی له‌ئامانجی یانه‌كه‌ بده‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure