ئەم نووسینەم بەروارد نییە لەنێوان من و نەیمار، من میدیاكارێكی وەرزشیم لە
كوردستان و نەیماریش وەرزشكارێكی نێودەوڵەتییە، ئەوەی مەبەستمە ئێستای سەرلێشێواوی
میدیای وەرزشی كوردییە، هۆكارەكەشی روونە كە بە میزاج وناپڕۆفیشناڵی كارەكان مەیسەر
دەكەن وەكو ئەوەی بڵێی بە ملیان داهاتووە و دەبێت بەخۆشی بێت وبە ترشی بێت بیكەین.
من پێش نەیمار چووم بۆ پاریس!، لەكۆتایی نەیماریش چوو بۆ پاریس، من میدیاكارێكی
وەرزشی كوردی و نەیماری یاریزانێكی بەرازیلی كە چەقی كێشەكەمان پاریسە،بەڵام دوو ئاراستەی
جیاواز، میدیاكار و وەرزشكار.
بەڕاستی ئەو ماوەیەی هەواڵی نەیمار لەلای میدیاكارانی وەرزشی كوردستان بەڕادەیەك
گرنگی پێدرا هەروەكو كورد دەڵێ (كوچك لە ئاگری گەرم ترە)،ئەمەش بەهۆی چەند هۆكارێكی
سادەبوو، ئەو ماوەیە هیچ چالاكی وەرزشی و خولەكانی جیهان لەئارادا نەبووبێت،پاشان ركابەریی
هەواداران و هاندەران و میدیاكارانی یانەكان كە هەندێك پێیان ناخۆش بوو هەندێكیش بەپێچەوانەوە
پێی دڵخۆش بوون كە نەیمار چووەتە یانە پاریسییەكە، هەندێك هەواڵەكەی بەو مەبەستە دادەبەزاند
گوایە ئاگاداری گۆڕانكاریی و پێشهات و رووداوە خێرا و بە پەلەكانی جیهانە، هەندێك بە
رۆشنبیری گشتی دەزانی، بەشێك شەڕی ساردی لەگەڵ هاوڕێكانی پێ ئەنجام دەدا،هەندێكیش لەدابەزاندن
و بڵاوكردنەوەی هەواڵەكەدا دڵگرانی خۆی نیشاندەدا!،
ژمارەیەك هێندە بەگرنگی وەرگرتبوو ئینتیما و مینتیمای نیشتیمانی لەبیر چووبووەوە!،هاوكێشەكەش
ئەوەبوو یاریزانێكی بەرازیلی لەئیسپانیاوە چووەتە فەرەنسا، بەڵام لەكوردستان هەروەكو
جاران بووبوون بەدوو بەرە، لای هەندێك ئاهەنگ و هەندێكی تریش ماتەم!.
*سەرەنجام/ لەنێوان چوونی من و نەیمار بۆ پاریس
ئەم جیاوازییانە هەبوون:
-نەیمار یاریزانی بەرازیلییە.
-زاگرۆس میدیاكارێكی وەرزشی كوردییە.
-زاگرۆس رۆژی 4-7-2017 چووم بۆ پاریس.
-نەیمار رۆژی 4-8-2017 چوو بۆ پاریس.
-نەیمار
بۆ پێنج وەرز مانەوە لەیانەكەی پاریس، بڕی 222 ملیۆن دۆلاری وەرگرت.
-زاگرۆس بۆ پێنج رۆژ مانەوە لەشاری پاریس 22 گەڵای
خەرجكرد.
-نەیمار بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەشتی پاریسی كرد.
-فڕۆكەكەی ئێمەش دەتگوت بە دارلاستیك لێیان داوە،
تۆزێكی مابوو بكەویتە ناو دەریا!
-نەیمار بۆ تۆپی زێڕین و نمایشە جادووییەكانی
خۆی چووە پاریس.
-منیش بۆ سیمینارێكی میدیای وەرزشی تا وڵاتەكەم
زیاتر بناسێنم.
-نەیمار پاریس لەپێشوازی خۆی و خانەوادەكەی دابوو.
-منیش بۆ ناسینی میدیای وەرزشی كوردی چووم لە
كوردستان (300) دۆلار كرێی نیوەی كتێبەكانیان لێ وەرگرتم، ئەگەر هەموو كتێبەكانم ببردبوایە،
دەبوو (714) دۆلار بدەم بێگومان لە گیرفانی خۆم!.
-نەیمار لە كوردستان زیاتر 50 دەزگای راگەیاندنی
وەرزشی و ناوەرزشی لە خزمەتی دابوون و هەموویانی بەخۆی سەرقاڵ كردبوو.
-منیش لەوانەیە (5) دەزگا بەخێری خۆیان هەواڵەكەیان
بڵاوكردمەوە.!
-نەیمار چووە پاریس ئیسراحەتی كرد و سەرمان سووك
بوو.
-كێ ناڵێ ئێستا پڕوپاگەندەیان ئەوەشیان نەكردووە
كەچوونی نەیمار بۆ پاریس لەبن سەری زاگرۆس نانەكەلییە!.
ئەمەش چیرۆكی راستەقینەی زاگرۆس و نەیمار بوو بۆ پاریس، خوایە وەتەن ئاواكەی
چەند دڵگیر و شیرینە!.