dwarozh

بۆچی ڕیاڵ مەدرید سازترین ، ئامادەترین یانەی وەرزی نوێـیە ؟؟

بۆچوون / بیروڕا :: 10/08/2017


پاش لێک جیابوونەوەی " ڕافایل بینیتێز " لەیانەی " ڕیاڵ مەدرید " تەنھا پرسـیارێک ھزری شەقامی وەرزشی بەگشتی زۆر بەتایبەت ھاندەرانی مەدریدی ئـاڵۆزکردبوو ، ئەویش ئەوەبوو ئەو کاپتنە کێیە ئیدی سوکانی کەشتی مەدریدی دەکەوێتە دەســت ؟؟ لەکاتێکدا نێو ماڵی شـاھانە شێواویەکی زۆری پێوە دیاربوو ، یانەکە بەتەواوی یەکڕیزی لەدەسـت دابوو ، گرنگترین کێشە بریتی بوو لە " دۆن ڕۆناڵدۆ ، کاریس بەیڵ " ھەر یەکەیان ئەیویست زیاتر پاوەندخوازی بکات خۆی ببێتە کەسی یەکەم ، خوودی یانە فشارێکی لەڕادەبەدەری لەسەر بوو چ لەلایەن میدیا ، چ لەلایەن ھاندەرانی شاھانەوە !!
پێرێز دوور لەتێگڕای پێشبینەکان بڕیاریدا شەرەفی سەرکردەی شاھانەکان بدات بە کاریزمایەکی چەشـنی " زینەدین زێدان " ، ناوی زێدان ئاسایی نەبوو بۆ ڕیاڵیەکان چوونکە سەردەمی یاریزانی ناوبراو چەقی سەرکەوتنەکانی یانەکە بوو ، بەڵام ئەو سەرنجەی ئەم خۆشییەی لە ھاندەران تاڵ دەکرد ئەوە بوو ، زیزۆ دەوانێت وێنای یاریزانی ڕاھێنەرێکی مەزن بێت ؟ زێدان دەتوانێت چڵەوی ئەستێرە بێشومارەکانی نێو یانە بکات و نەبێتە بەشێک لەکێشە ؟ زیزۆ دەتوانێت رکابەری ڕاھێنەرە پاوەنخوازەکانی یانەکانی تر بکات لەکاتێکدا ئەم سەرەتایەتی بۆ گرەوکردنی زلھێزەکان ؟

نیوە وەرز تەواو بوو ، زێدان دەرکەوت وەک بەڕێوەبەری زلھێزترین یانەی ئێستای ئەوروپا ! پێرێز زۆر لێزانانە زانی چ چارەسەرێکی کردووە بۆ نەخۆشی یانەکەی ، خاڵی لاوازی یانەی خاڵی بەھێزی ڕاھێنەری تیمەکەی بوو .
زێدان وردە وردە ھەنگاوی دەنا ، کاتێک ھەنگاوی دەنا دەیزانی چۆن ھەنگاوی ناوە ؟ ئەوەی زیاتر کاری بۆ زێدان سادە و ساکارکردبوو پێشینەی کارەکانی بوو ، چوونکە کاتێک راھێنەر سەرپەرشتی تیمێک دەکات سەرەتا کار بۆئەوە دەکات متمانەی ھاندەر ، بینەر ، میدیا ، ئیدارە ، سەرۆکی ... ھتد بەدەسـت بھێنێت ، زێدان ئەم کاتەی بەسودی خۆی گەڕاندەوە سەرفیکرد بۆ کێشەیەکی تر ! بەتێپەڕبوونی کات دەست و پەنجەی زێدان بەیانەکەوە دیاربوو ، یاریزانەکان دەرونیان ئارام بوو زیاتر لێک نزیک دەبوونەوە کەس رکابەری نا تەندروستی نەئەکرد ! ژووری جل گۆڕین زۆر ئارام بوو لەو وەرزدا لەئەنجامێکی تا رادەیەک چاوەرواننەکراو توانی ببێتە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەکان .
زێدان ئەم نازناوەی کردە چەک دژی نەیارەکانی بەکاری ھێنا ، ھاوکات بەڵگەیەک بوو بۆ ھەمووان ئیتر بەچاوی ئاسایی لێ نەڕوانن ، بە پاڵپشتی ئەم نازناوە کارەکانی وەرزی نوێی بناغەکرد ! لەوەرزی نوێ دوو گرنگترین کاریکرد کردییە بناغە بۆ بەدەستھێانی نازناوەکان ;

کاری یەکەم ; یانەکەی کردە یانەیەکی گشتگیر ، نەک بەتەنھا لەسەر یەک یاریزان کارەکانی بکات ، ڕۆناڵدۆی زۆر زیرەکانە ھێنایەوە نێو کێبڕکێکان متمانەی پێ بەخشی بێ ئەوەی ھیچ ھاوکارێکی تری دووچاری کێشە بێت !

کاری دوو ; نەھێشتنی جیاوازی بوو لەنێوان یاریزانە بنەڕەتی و یەدەکەکان بوو بەکردەنی نەک لەچوارچێوەی گوفتار بیھێڵێتەوە بەبەڵگەی چەندین یاری ھەستیاری بەپاڵپشتی یاریزانە یەدەکانی کرد .
ئیسکۆ ، کاسیمیرۆ ، ئەسینسیۆ ، فازکوێز ، کۆڤازیچ  چەکی ھەرە بەھێز دەبن لە وەرزی نوێ چوونکە ئەم یاریزانانە بەدڵ و گیان ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن لەبەر ئەوەی زیزۆ خۆی ھۆکاری گەورە بوونیانە ، خۆی تواناکانی بەھێزتر کردووە ، یاریزانەکانی وەک " کریستیانۆ ، ڕامۆس ، بێڵ ، کارفاخال ، کرۆز ، مۆدریچ ، بنزیمە " بۆخاتری کەسێتی خۆشیان بێت دەجەنگن بۆ بەدەستھێانی نازناو ، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا زێدان لە وەرزی نوێدا تەرکیز دەخاتە سەر رکابەرەکانی و بەس ، ھێندەی کات بۆ ئەوە تەرخان بکات یاریزانەکانی پێویستە ئاوا بن ، ئاوا بکەن .
یاریزانی تەواو ھاوتەمەنن زووتر باشتر لێکتر دەگەن ، گرێبەستی زۆری نەکردووە تا ئەوەی یاریزانە نوێیەکان لەگەڵ دۆخەکە ڕابێن ، لەسەرجەم ھێڵەکان یاریزانی پێیە کاریزامایەکی چەشنی زێدان بەرنامە ڕێژی کردووە لەبەر ئەم ھۆکارانە وەرزی بێ کێشە وەرزێکی نموونەی چاوەڕوانی شاھانەکان دەکات .

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure