dwarozh

هەڵبژاردەی پرتوگال لەنێوان ئەنجامەکان،یان چارەسەری گرفتەکان!

بۆچوون / بیروڕا :: 23/06/2017

دواڕۆژ سپۆرت
دروست وایە هەڵبژاردەی پرتوگال ئاهەنگ نەگێرێت بۆ سەرکەوتنەکانی، لەخەمی چارەسەری گرفتەکانی بێت بەر لە مۆندیال.
هەموان دەزانین هەڵبژاردەی پرتوگال یاخود بەرازیلی ئەوروپا وەرزی رابردوو پادشای ئەوروپا بوو لەیاری کۆتایدا لە فەرەنسای گەورەو میوانداری یۆرۆی ۲٠۱٦ی بردەوە.

بەڵام تا ئەم ساتەش چاودێران و شیکەرەوەکانی تۆپی پێ ئەوە بە چانسێک دەزانن بۆ هاورێیانی رۆنالدۆ،دەنا ئەو هەڵبژاردەیە لەتونایدا نەبوو بێتە پاڵەوان، خۆ ئەم وتانەش یاخود ئەم بۆچونانە لەخۆوە سەرچاوە ناگرن و بێگومان دەربرینی هەر وتەیەک سەبارەت بە هەر بابەتێک دەیان نهێنی لەپشتە.
بۆچی دەوترا هەڵبژاردەی پرتوگال شایستەی جامی یۆرۆ نەبوو؟
بەو پێیەی ئەو هەڵبژاردەیەوە هەر لەدەستپێکەوە تا کۆتایی لەسەر شێوازێک یاری دەکرد تارادەیەک مامناوەندبوو وە سیمای بوون بەپاڵەوان لەرووخساریدا بەدی نەدەکرا،ئەوەی رووی دا تێپەری...
ئامانجی بابەتەکەو پرسیارەی سەرەکی ئەوەیە ،ئایا هەڵبژاردەی پرتوگال بەهەمان پێکهاتە، دارشتەی راهێنەر، ستایلی یاری کردن، دەتوانێت ببێتە گەورەی گەورەکان لەهەردوو پاڵەوانێتی کیشوەرەکان و گەورەترین کەرنەڤاڵی وەرزشی تۆپی پێ کە ئەویش جامی جیهانی یە؟
رەنگە زۆرینەی جاودێران بە نەخێر وەڵامی ئەوە بدەنەوە وە بۆچوونی ئێمەش هەر وەهایە بۆ؟ 
چونکە ئەگەر لەئێستادا لەبارودۆخی ئەو هەڵبژاردەیە بروانین لێوان لێوە لەیاریزانی تەمەن هەڵکشاو بەجۆرێک کە ئەمانە نەک توانای جامی جیهانیان نی یە، بەڵکو دەبوایە فێرناندۆ سانتۆس لەم پاڵەوانیەتیدا هاوشێوەی ئەڵمانیا دەرفەتی بەیاریزانی لاو بدایە تا ببنە پاڵپشتێک بۆ مۆندیال، ئێستا بروانە لە (پیپی_رۆناڵدۆ_جواومۆنتینۆ_کوارێزما_لویس نانی_برۆنۆ_فۆنتی) ئەمانە ئێستا لەپێکهاتەی پرتوگال یاری دەکەن و بربرەی پشتی هەڵبژراردەکەن و تێکرای تەمەنی ئەم یاریزانانە لەنیوان (۳٠ بۆ ۳٥) ساڵاندایە، کە ئەمە گەورەترین کێشە بۆ کەتیبەکەی فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەر دروست دەکات لەئایندەیەکی نزیکدا،بەلەبەرچاوگرتنی چەند یاریزانێکی لاو کە ئێستا لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەوروپای خوار تەمەن ۲۱ ساڵ یار دەکەن.
ئەگەر بروانین لەچەند یاریەکی ئەم هەڵبژاردەیە لەجامی کیشوەرەکاندا ئەوە بەروونی بەدیار دەکەوێت راستە (پرتوگال بە ئەنجام دەباتەوە، بەڵام هەمیشە بەیاری شكستی هێناوە) لەنمونەش لە وردەکاری و داتاو پێوەرەکانی یاری مەکسیک و رووسیا بروانین ئەمە بەروونی دەردەکەوێت کە هۆکاری سەرەکیشی هەڵکشانی تەمەنی زۆری یاریزانەکانە.
ئەوەی کە پێویستە لەسەر هەڵبژاردەی پرتوگال لەخەم و هەمی ئایندەی تیپەکەیاندا بێت، چونکە دوو تاقیکردنەوەی قورسی لەبەردەمدایە چونکە لەم سەردەمەدا بەتەواوی تۆپی پێ بووەتە زانست و ئەقڵیەتی تەندروستی راهێنەرو یاریزان..
لەکۆتایدا لەئەگەری رەچاو نەگرتنی ئەو لایەنەو نوێ نەکردنەوەی پێکهاتەکەو پێنەگەیاندنی یەدەگێکی تۆکمە ئەوا رەنگە کاریگەری نەرێنی لەزوترین کاتدا لەو هەڵبژاردەیەدا روو بدات.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure