dwarozh

بۆچی ؟ چـەنـسی " یۆفانتۆس " بۆ بوون بەپاڵەوانی یانە پاڵەوانەکــان بەراورد بە " ڕیاڵ مەدرید " زیـــاترە ......... ؟!

بۆچوون / بیروڕا :: 29/05/2017

دواڕۆژ سپۆرت
ھەر یەک لەیانەکانی " ڕیاڵ مەدرید _ یۆفانتۆس " دوو شیاوترین ، بەھێزترین ، ئامادەترین ، لێھاتوترین یانەی ئەم وەرزەی خوولی یانە پاڵەوانەکــان بوون بۆ گـەشتن بەفیناڵ لەکاردێف .

ھەر دوو یانە لەئێستادا نموونەیی ترین ئاسـتیان پیشاندا لەخوولە نێو خۆیاندا ھەر لەبەر ئەمەش بوون بە پاڵەوانی خوولەکان ، یۆڤانتۆس ئامانجێتی ئەم وەرزە مـێژوو بنوسێتەوە بەدەستبەردارکردنی نازناوی یانە پاڵەوانەکــان سێ گرنگترین نازناوی وەرز لەئامێز بگرێت ، ھەرچی شاھانەکانە دەیانەوێت دوای پەنجا ساڵ شاد ببنەوە بەنازناوی خول و یانە پاڵەوانەکــان لەیەک وەرزدا .
کاتێک ھەر دوو یانە لەژێر ئەم ئامانجە گەورە و ستراتیژیانە دەجەنگن زۆر قـورسـە بەڕێژەی ڕەھا بڵێی ئەم یانەیان شیاوی بوون بەپاڵەوانی بۆنەکەیە !

کەوایە بەپێی پێوەرەکان چەنسی " خانمە پیرەکە  یـا شاھانە " زیـاترە بۆ بوون بەپاڵەوان ؟

یۆڤانتۆس - ڕیاڵ مەدرید : دوو قوتابخانەی جیاوازن خاوەنی کلتور و پێناسەی تایبەت بەخۆیان ، یوڤی زیاتر مەیلی بەرگری ھەیە - شاھانە زیاتر مەیلی ھێرشبەری ھەیە بۆیە بێ ھیچ دوو دڵیەک تەنھا کار لەسەر ھەڵەی یەکدی دەکـەن ، دواتر کـەرەسە و کوالێتی یاریزانەکان پشکی شێریان دەبێت لەکۆڕانکاری لەئەنجامی یاریەکەدا.

پێکھاتەی ھەر دوو یانە :

لەئێستادا ھەر دوو یانە بەھێزترین پێکھاتەیان ھەیە چ ئەوانەی بنەڕەتن چ ئەوانەی یەدەکن ھەر دوو جۆریان ھاوتای یەکترن بەڵام یۆڤانتۆس یاریزانەکانی زیاتر ئەزمووندارترن ، توندترن ، ئامادەترن بۆیە ئەمە چەنسێکی زیاترە بۆ بوون بەپاڵەوان .

ئەقڵێتی ڕاھێنەران :

ماسیملیانۆ ئەلیگری - زێنەدین زێدان : دوو بەھێزترین کەسێتی خاوەنی خوێندنەوەی تایبەت بەخۆیانن ، خاڵی بەھێزی زیزۆ بریتیە لەوەی توانای ڕاگرتنی قورسای یاریەکانی ھەیە ئەسـتەمە بھێڵێت یاریزانەکان لەڕووی واقیع و دەرونی بڕوخێن ! ئەوەی جێگای سەرنجە لەسەر زێدان گۆڕانکاریەکانیەتی چ لە گۆڕینی یاریزانەکان بێت یاخوود لە گۆڕانکاری شێوازی یاریەکە بێت ، بەڵام ئەلیگری ئەزمووندارترە بەتایبەت لەم بۆنەیەدا زیاتر ئاشنایە چەندین جار دووچاری شـکست ھاتووە دواتر زۆر لێزانانە سوودمەند بووە لە ھەڵەکانی ئەم خاڵەش یوڤی پێش مەدریدە

لەڕووی ھوونەری " تاکتیکی " یاریەکە چۆن دەبێت ؟

ڕیاڵ مەدرید بەگشتی پشت دەبەستێت بەپلانی 4 - 3 - 3 یاخوود 4 - 4 - 2 , خاڵی بەھێزی ڕیاڵ لەم وەرزدا ھەر یەکە لە " مارسیلۆ * کارڤاخال "بوون - ھاوکات " مۆدریچ " گەر لەکەشی خۆیادابێت ئەوا تەوەری ناوەندی مەدرید یەکجار ھاوسەنگ دەبێت .

یۆڤانتۆس بەگشتی پشت دەبەستێت بەپلانی 4-2-3-1 یاخوود 3-5-2 خاڵی بەھێزی یۆفانتۆس ھەر یەکە لە " خدێرە - پیانێچ - ڕینکۆن " ھاوکات ھەر دوو باڵ " ساندرۆ ، ئەلڤێز "

کاتێک باڵەکانی ڕیاڵ مەدرید فشار دەکات ، کوالێتی ئەو یاریزانانەی ڕووماڵی جێگاکانیان دەکەن لاوازترن بەراورد بەو کوالێتیەی یاریزانەکانی یوڤی ، پاشان تێگڕای یاریزانەکانی یوڤی لە ناوەند ، لاکان ، ھێرشبەر توانای گۆڵکردنیان ھەیە بەبەراورد بە ناوەند ، لاکان ، ھێرشبەر

یەکێکی تر لەخاڵەکان بریتیە لەوەی چەندێک فشار لەسەر ھێڵی بەرگری یۆڤانتۆس بێت چاوەڕوان دەکرێت بەرگە بگرێت چوون شێوازەکەی وا دەخوازێت بەڵام مەرج نییە ھێڵی بەرگری ڕیاڵ لەو ئاسـتەدا بێت .

لەیاری " بایرن میونخ - ئەتلەتیکۆ مەدرید " بەگشتی ڕیاڵ لەناوچەی سندوق ناوچەی ســزا گۆڵی تۆمارکردوە بەڵام ئەستەمە بەرامبەر یۆڤانتۆس بەو سانایە مەدریدیەکان بۆیان بوێ بۆیە چەنسی گۆڵ تەنھا بۆ تۆپ دەبێت لەدەرەوەی ناوچەی سـزا یاخوود سوود لە بۆشایی وەربگرێت.

تۆپی ھەوایی ئەمەش خاڵێکی ترە بۆ سەرکەوتنی یۆڤانتۆس بەسەر ڕیاڵ مەدرید چوون تەنھا " ڕامۆس ، ڤاران ، ڕۆناڵدۆ " کارامەن لەم خاڵەدا بەڵام لە یۆڤانتۆس " بۆنۆچی ، کیلینی ، مانزۆکیچ ، ساندرۆ ، خدێرە ، ھیگواین ، ساندرۆ " کارامەن چ بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بێت یاخوود دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گۆڵ بێت .

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure