dwarozh

ڕیاڵ مەدرید یـان بــارسا کامیان دەبێتە پاڵەوانی لا لیگای ئـیسپانـیا ..... ؟

بۆچوون / بیروڕا :: 29/04/2017

دواڕۆژ سپۆرت
بردنەوەی ئێڵ کلاسـیکۆ ڕکابەری نێوان " ڕیاڵ مەدرید  - بارسا " گـەیـاندە لووتکە ، بەجۆرێک ئێستا ھەر دوو یانە ھاوخاڵن ، لەکاتێک شاھانەکان یاریەک کەمتریان ئەنجامداوە . دۆخی ھەر یانەیەکیان بەمجۆرەیە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لەیانە پاڵەوانەکان ، کێبڕکێی لا لیگا - بارسا لە جـامی شــا ، کێبڕکێی لا لیگا
کـەوایە دەگەینەوە پرسیاری جەوھەری ئەویش ئەوەیــە .....

ڕیاڵ مەدرید یان بارسا کامیان دەبێتە پاڵەوانی لا لـیگا ؟

لەئێستا بەھۆی نزیک بوونەوە لەکۆتایی وەرز تێگڕای یانەکان لەھەر یاریەکدا جەنگی مان و نەمان دەکەن ھەر یەکەیان بەستراتیجێتیەک یانەکانی خوارەوەی ڕیزبەندی لەپێناو مانەوەدا ! یانەکانی پێشەوە بەئامانجی بوون بەپاڵەوان یاخوود وەرگرتنی پلیتێکی بۆنە دەرکییەکان ، لەم سۆنگەیەوە ھەموو ئەگەر تەواو کراوە دەبێت بۆ سەرجەم یانەکان بەگشتی ، ڕیاڵ - بارسا زۆر بەتایبەت .

گرنگترین ھۆکارەکانی بوون بەپاڵەوان ، ڕێگریەکان بەردەم بوون بەپاڵەوانی " ڕیاڵ مەدرید " چــــین .... ؟

یەکـەم : ئەولەویەتی یەکەمی ڕیاڵ لەم وەرزدا بریتیە لەبەدەستھێنانی لا لیگا سەرەتای وەرز ڕیاڵ مەدرید بەئاشـکرا باسی لەوەکرد ئامانجی یەکەمان لا لیگایە چوونکە ساڵانێکی زۆرە دورن لەنازناوە ، کەوایە ڕیاڵ مەدرید بەھەر نرخێک بێت ھەوڵی بەدەستھێنانی دەدەن ! کێشەی بەردەم ڕیاڵ مەدرید یان لاوازبوونی ئەم ھەوڵە یانە پاڵەوانەکانە ! چوون تا ئێستا مەدرید کێبڕکێی پاڵەوانێتی ناوبراو دەکات ئەمەش پێویستی زۆر بەخەرجکردنی وزەی زیاترە بەمەش چانسی توانای جەستەی و پێکانەکان زۆر زیاتر دەکات دەرئەنجام چەند چوار گۆشە ڕیاڵ مەدرید دەھێنتەوە لە بوون بەپاڵەوان .

پـاشـماوەی یاریـەکان .....

ڕیاڵ مەدرید ژمارەیەک زۆر یاری بەھێزی ماوە بەگشتی ، سـیڤیلیا - ڤالێنسیا - مەلەگــە بەتایبەت ، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ لاوازی بوونی بوون بەپاڵەوان لەکاتێکدا ھەریەک لە یانەکانی " سـیڤیلیا ، ڤالێنسیا " دەجەنگن لەپێناو بڕینی بلیتێکی ئەوروپا بۆ بۆنە دەرەکیەکان .

پێکھاتەی ڕیاڵ مەدرید .....
لەئێستادا ڕیاڵ مەدرید دوو پێکھاتەی زۆر بەھێزی پێیە ، لەکاتێکدا یاریزانە یەدەکەکان ھاوئاستی یاریزانە بنەڕەتیەکانن ، خاڵێک جێگای سەرنجە یاریزانە یەدەکەکان بەتایبەت " ئەسینسۆ و - ئیسکۆ - ڤازکوێز - کۆڤاسیچ " کێبڕکێی ڕاستەقینە دەکەن بۆ خۆ سەلماندن بۆ بوون بەیاریزانی بنەڕەت.

تێبینی : چەند خاڵێک لەخوودی ڕیاڵ و زێدان دیارە وەک خاڵی لاواز بەدیار دەکەوێت وەک تاک پلانی ڕاھێنەر لەکاتێکدا پێویستە لەم دەمەدا راھێنەر بیر لەپلانی بی بکاتەوە ، کێشەی نێوان یاریزانە بنەرەتەکان و سەرەکیەکان  وەک " بنزیمە - مۆڕاتا " پشت بەستن بەتواناکانی خوودی ڕۆناڵدۆ یان تێگڕای یاریزانەکان ئەمەش دوو بەرداشــن دۆخی ڕیاڵ ڕەوەو نا ھاوسەنگی دەبات .
نەبوونی حەزی زۆر گۆڵ تۆمارکردن :
کێشە ھەرە گەورەی ڕیاڵ مەدرید بەدرێژای ئەم چەند ساڵە ئەوەیە پاش تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم ھیچ حەزێکی نامێنێت بۆ گۆڵی دووەم ، کلاسـیکۆ باشترین بەڵگەیە ، لەم کۆتا ھەفتانە پێویستە سوود لەھەرچی دەرفەت ھەیە وەریبگرێت بۆ سەر چەندین گۆڵ تۆمار بکات.

گرنگترین ھۆکارەکانی بوون بەپاڵەوان ، ڕێگریەکان بەردەم بوون بەپاڵەوانی " بــارسا " چــــین .... ؟

پووکـانەووەی توانای یانەی بارسا
بارسا جیا لە میسی ڕووی لەپووکانەوەی جدی دەکات چونکە لەئێستادا توانای یاریزانەکانی سنودارن بەتایبەت ھەریەک لە ; ئینێستا ، ڕاکیتیچ ، پیکێ .... نەبوونی جێگرەوەی ئەم یاریزانانە ئەمە ھۆکارێکی بنەڕەتە لەنەبوونی بە پاڵەوان .

وازھێنانی ئەنریکی ...

وازھێنانی ناوبراو دوو لایەنەیە چونکە کۆتایی وەرز دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت ئەمەش خاڵێکە ناوبراو تەواو دەســتکراوە دەکات لەوەی چی بوێت بیکات ئیدارەش نابێتە ڕێگر لەوەی لەفکرەیدایە ، خاڵی لاوازی ئەم وازھێنانە بریتیە لەوەی دوای وازھێنانی نابراو ھیچ نییە لەدەستی بدات ئەمەش ئەو حەزەی ناھێلێت لەنێو ماڵی بارسا بۆ بوون بەپاڵەوان

تەرکــیز خـستنە سەر لا لیگا و بەس ...
بارسا ئێستا تێگڕای سەرنجەکانی لە لا لیگا کۆ کردۆتەوە ئەمەش خاڵی ھەرە بەھێزە بۆ بوون بەپاڵەوان چوون یاریزانەکان زیاتر پشوو وەردەگرن توانای جەستەییان بەھێزتر دەمێنێتەوە ، کەمتر دووچار پێکان بێت بە بەراورد بە ڕیاڵ مەدرید .

لاوازی پێکھاتەی بارسا
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پێکھاتەی بارسا ھەژار نەبوو لە یاریزان تیمی بارسا لە ئێستادا ئەوەی ھەیەتی بەشداری دەکات لەنێو یاریگا بۆیە دووچاری پێکانی ھەر یاریزانێک گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ بارسا دوور کەوتنەوە لە نازناوی لا لیگا ، خاڵێکی تر نەگونجاندنی کۆالێتی یاریزانەکانی ترە لەگەڵ سیستەمی یاریکردنی بارسا ئەمەش ڕێگریەکی ترە لەبەردەم بوون بە پاڵەوانی ئیسپانیا.

سوپڕایز - ھەڵەی ناوبژیوان - ڕووداوگەلی چاوەڕواننەکرا .....

ئەم سێ ڕەگەزەش قسە تەواو جیاوازیان ھەیە گرنگترین ڕۆڵ دەبینن لە بوونە پاڵەوانی ھەر یانەیەکیان ، ئەم وەرزەی لا لیگا جمەیان دێت لەو سێ چەمکە بۆیە بەھیچ جۆرێک نابێت خوێندنەوەیان بۆ نەکرێت بۆ نموونە زۆرجاران یانەیەک کە تێگڕا حسابی شکستی بۆ دەکەن بەڵام دواتر سەرکەوتن دەنوسێتەوە .

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure