تۆپی پێ کردارێکی داینهمیکیه به‌رده‌وام لهگۆڕنکاریدایه له‌سه‌رجه‌م ڕوه‌کان ، هه‌مووجۆره ئه‌گه‌رێک ته‌واو چاوه‌ڕوانکراو و کرایه‌وه‌یه له‌م وه‌رزشه‌دا ، به‌ڵام ده‌توانرێت تێگڕایهی کایه‌که له‌م دووچهمکهی " ئاڵۆزی _ ساده‌ی " کورت بکه‌یته‌وه ڕافه‌ی بکه‌یت .
با به‌شێوازێکی ساده بچینه نێو چه‌مکه‌کانه‌وه ، کاتێک بینه‌ری یاریه‌ک ، خوولێک ده‌بیت ، هه‌ندێک پرسیار دێت و چێت له‌فکری هه‌ر یه‌کێکمان بێ گوومان ئه‌م پرسیارانه‌ش به‌ده‌رنییه له‌وه‌ی یان وه‌ڵامه‌که‌ی ساده‌یه یاخوود ئاڵۆزه بۆ نموونه : ئه‌م یانه ده‌بێته پاڵه‌وان ؟ دڵنییام یه‌که‌م یاری ده‌کرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتێکه ! باشه چۆن توانای هه‌یه ئه‌و خووله ببات ؟ پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌کرد تیمێکی به‌مجۆره بێت ! ئه‌نجامی یاریه‌کان یان بردنی نازناوه‌کان گه‌واهیده‌رن چه‌مکه‌کان ساده ، ئاڵۆزه ... دواجار ده‌تخاته گۆشه‌یه‌که‌وه به‌ئاسانی توانای هه‌زمکردنی چه‌مکه‌کانت نییه بۆچی گه‌شته ئه‌م دۆخه ، تێ بفکره یانه‌یه‌ک ئاستی زۆر به‌رزه ڕووبه‌ڕوی یانه‌یه‌کی ته‌واو ئاست لاواز ده‌بێته‌وه خوودی یاریزانی یانه ئاست لاوازه‌که پێشبینی ده‌که‌ن بدۆڕێن تا ئێره چه‌مکه‌که ته‌واو " ساده‌یه " ، دواتر ده‌بینین یانه ئاست لاوازه‌که ئه‌نجامه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتا ده‌هێنێت و چه‌مکه‌که ده‌کاته چه‌مکێکی ئاڵۆز .. چۆن بردیه‌وه ! چانس بوو ؟ بۆچی وا به‌هێز بوون ؟ پێوه‌ره‌کان ڕاست نین ؟ تۆپی پێ جێگایه‌کی نییه بۆ لۆژیک ؟ دواتر چه‌مکه‌که پێچه‌وانه ده‌گۆڕێته‌وه له ئاڵۆزه‌وه بۆ ساده چوونکه تێگڕای فکره‌کان گوزارشت بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن یانه ئاست به‌هێزه‌که ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ڕاسته ده‌بێته‌وه ! به‌ڵام ئاستێک پێشکه‌ش ده‌کات که‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو پێشبینیه‌کی له‌م چه‌شنه بکات ... دواتر به‌ر ئه‌م پرسیارانه ده‌که‌ویت ، بۆ یاری پێشتر ئه‌م ئاسته‌یان پێشکه‌ش نه‌کرد ؟ بۆ پێوه‌ره‌کان ئه‌مجاره وه ڕاست گه‌ڕان ؟ گه‌ر چانس بوونی هه‌یه ! بۆ یاری پێشتر یاوه‌ری نه‌کردن بۆ سه‌رکه‌وتن ! ئایا ڕاسته بارودۆخی هیچ جۆره دوو یارهیهک وه‌ک یه‌کدی نین ؟ ئه‌ی ، بۆ یانه هه‌یه زنجیره‌یه‌کی یه‌ک له دوای یه‌ک بێ شکست ده‌باته‌وه ؟ له نێوان کام چه‌مکه‌یان شوێنی ده‌بێته‌وه ... !
با " لیسته‌ر سیتی " به‌نموونه وه‌ربگرین ، لیسته‌ر له‌و جۆره یانه‌یه له‌ناو بازنه‌ی " ساده _ ئالۆز " ده‌سوڕێته‌وه وه‌رزی ڕابردوو تێکڕای تووشی شۆک کرد هێنده‌ی دیکه تۆپی پێی به‌ره‌و ئاڵۆزی برد ، ڕاسته کۆمه‌ڵێک هۆکاری بنه‌ڕه‌ت هه‌بوو تا ببێته پاڵه‌وان ؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیناریۆکان دووباره ببێته‌وه جارێکی دیکه لیسته‌ر ده‌توانێت ببێته‌وه پاڵه‌وان ؟ یانه‌ی " ئه‌له‌تیکۆ مه‌درید " کاراکته‌رێکی دیکه‌یه له‌م شانۆدایه ، سیمیۆنی ئه‌تله‌تیکۆی له یانه‌یه‌کی ساده کرده یانه‌یه‌کی ئاڵۆز ، سنوری بۆ پاوهندخوازی دوو زلهێزه‌که‌ی ئیسپانیا دانا ، ئایا سیمۆنی له‌ئه‌گه‌ر ڕۆشتنی له یانه‌ی دووه‌می مه‌درید ده‌توان سیناریۆکه به‌هه‌مان تام و بۆ ئاماده‌بکات ... خاڵێک ته‌واو جێگای سه‌رنجه ئه‌ویش برتییه له‌وه چه‌مکی " ساده مه‌رجه هه‌ر ساده بێت نه‌گۆڕێت بۆ ئاڵۆز ، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئاڵۆز بگۆڕێت بۆ ساده " گه‌ر وایه بۆچی هه‌میشه یانه ، هه‌ڵبژارده زه‌به‌لاحه‌کان ده‌پاڵێورێن بۆ بوون به پاڵه‌وان دواتر پێچه‌وانه ده‌رده‌چێت .
ووشه‌ی " چانس " له‌کام چهمکهیاندا جێگای ده‌بێته‌وه ، چانسی تیمه بچووکه‌کان یه‌کسانه به‌تیمه به‌هێزه‌کان ؟ گه‌ر یه‌کسان نییه بۆچی به‌لایه‌کدا داده‌تاشرێت ؟ ئه‌مه‌ش تۆپی پێ زیاتر و زیاتر ئاڵۆز ناکات ؟ خاڵێکی دیکه که‌زۆرینه‌ی جاران ته‌واو لێڵ و ته‌ڵخه ئه‌ویش بریتیه له " تاکتیک " تێکڕای ڕاهێنه‌ران له‌و خاڵه‌دا هاوڕان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌ڕاوی سپی باس ده‌کرێت له لاکێشه سه‌وزه‌که جیاوازه که‌واته بۆچی له‌ئێستادا تۆپی پێ ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو لهتاکتیک ده‌که‌ن له‌کاتێکدا زۆرینه‌ی ڕاهێنه‌ران ته‌نها گه‌شتن به‌ئامانجیان به‌لاوه گرنگه !!
چه‌ندێکی دیکه ده‌رباره‌ی ئه‌م دوو چه‌مکه هه‌ڵوێسته بکه‌ین زیاتر هه‌ڵده‌کرێت چوونکه ساده و ئاڵۆزی له تۆپی پێدا دووانه‌یه‌کی " هاوته‌ریبن " کاتێک ده‌رباره‌ی دانه‌یه‌کیان ده‌دوێی ڕاسته‌وخۆ به‌ر ئه‌وه‌ی دیکه ده‌که‌ویت . به‌و پێیه‌ی تۆپی پێش به‌رده‌وام له‌گۆڕانکاریدایه زیاتر چه‌مکه‌کان ئاڵۆز ده‌بن به‌چه‌شنێک ساده ئاڵۆز ده‌بێت ، ئاڵۆز ئاڵۆزتر ده‌بێت
نووسینی ئه‌م بابه‌ته به‌لامه‌وه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کوردیش بیر بۆ پشتی په‌رده‌ی ڕووداوه‌کان بچێنت و بگاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی تۆپی پێ نه‌وه‌د خووله‌ک نییه ، یاریه‌ک نییه ببیته‌وه یاخوود بدۆڕێت ، پاڵه‌وانێتیه‌ک له‌ده‌ست بده‌یت دابنیشیت پێویسته زیاتر تێههڵبچیتهوه ، ئه‌م ووتاره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چه‌مکه‌کانه هاوکات ده‌رهاویشته‌ی به‌شێک له‌فکره‌ی خۆمه که‌به‌رده‌وام له‌کێبرکێی ئه‌مجۆره لهفکرانهم بۆیه نووسینه دابه‌ش ده‌بێت بۆ دووبه‌شی ساده و ئاڵۆز تاڕدهیهکی زۆریش به‌رگێکی فه‌لسه‌فی له‌به‌ردایه چوونکه گوونجاوترین ڕێگابوو بۆ په‌یبردن به بهچمکهکان تا ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر وردتر تێ بفکرێت ، هیوادارم زۆر به‌وردی خوێندبێته‌وه پاشان ڕاو بۆچوونت بخه‌یته ڕوو ............ !